المطلع
عاجل

post-image

پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت


19:17 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-05-23
90047

پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت؛ پێش گەشتەکە وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڵوێستە سەرەکییەکانی تارانی ڕاگەیاند.

ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ئەمڕۆ میوانداری پێنجەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان دەکات.

پێشتر چوار خولی دانوستان لە ئیتاڵیا و عومان بەڕێوەچوو.

لەم خولەی دانوستانەکاندا، شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عێراقچی و شاندی ئەمریکیش لەلایەن ستیڤ ویتتاکاف، سەرۆکی دانوستانکاری وڵاتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

هەروەها تیمی دانوستانکاری ئێران لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی، کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی و ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێکدێت.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی خولی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا نووسیویەتی: بۆ پێنجەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بەرەو ڕۆما بەڕێدەکەوم. دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕێککەوتن هاوکێشەیەکی ئاڵۆز نییە: سفر چەکی ئەتۆمی = ڕێککەوتنمان هەیە. پیتاندنی سفر = هیچ ڕێککەوتنێک نییە. کاتی بڕیاردان هاتووە..."
دوای سێ کاتژمێر گەڕی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتایی ها.

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دوای 3 کاتژمێر کۆتایی دێت.

باراک ڕەڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی ئەکسیۆس، بە پشتبەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان"، ڕایگەیاند کە پێنجەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هاتووە.

تیمی ئێرانی گەیشتە شوێنی دانوستان
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو شوێنی دانوستانەکان بەڕێکەوت و بڕیارە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ بەدر بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، ناوبژیوانی دانوستانەکان کۆببێتەوە.

ئێران هەڵوێستی جیدیە

بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاساییە هەر خولێک هەستیاری تایبەتی خۆی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خولی نوێی سزا نوێیەکانی ئەمریکا، ئەم پرسانە بە ئاشکرا لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەوروژێنرێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی عومان لە ئیتاڵیا شوێنی دانوستانەکانە. دەمێنێتەوە بزانین لە ژووری دانوستاندا باسی چ تەوەرێک دەکرێت؟

ناوبراو وتی: دەبێ جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێران بە جددی و یەکلاکەرەوە هەڵوێستە حەقەکانی خۆی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی ئاشتیانە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەخاتە ڕوو.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 2267
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 2852
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 3641
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 4040
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 3589
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4503
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 4573
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 4157
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5367
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6972
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6897
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5268
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11132
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8213
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9227
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 9564
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7928