المطلع
عاجل

post-image

شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامەکەی بڵاوبکەنەوە


09:05 كوردستان
2025-02-27
72866

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدولڵا ئۆجەلان بکات لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا، هەروەها بڕیارە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 27ـی شوبات پەیامێکی عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بڵاوبکرێتەوە.

پڕۆسەی ئاشتی تورکیا...
پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) دەستپێكردەوە دوای ئەوەی داوای لە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە رابگەیەنێت، بەمەبەستی دانوستانیش شاندێكی دەم پارتی سەردانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتەو گەیاندنی پەیامەكانی بە دەسەڵاتدارانی توركیا.
ئەمەش هاوکاتە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو 2024، ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستیپێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە سەرتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی مانگی تشرینی دووەم و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە".
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".

لە ڕۆژی 16ـی شوبات، شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی سەردانی هەولێر و سلێمانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی کە بڕیارە تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و لایەنە کوردیەکان بیکات، هەمان شاندەکە نێوەندگیری نێوان حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی کورد و پەکەکە لەگەڵ تورکیا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3812
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4294
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4513
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4193
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4057
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8390
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15412
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14322
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9938
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7469
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060