المطلع
عاجل

post-image

کۆڕەک تیلیکۆم بۆ دەستەی پەیوەندیی عێراق: زیانتان بە ملیۆنان بەکارھێنەری کۆڕەک داوە


08:55 عێراق
2025-02-20
71524

درەنگانی شەوی ڕابردوو چوارشەممە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ خزمەتگوزاری پەیوەندی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هێرش دەکاتەسەر دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق دوای ڕاگرتنی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ سیروان بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، كه ملیۆنان بەشداربوویان بەشێوەیەکی (ناڕەوا) لەلایەن دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقەوە بە رێنمایی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، خزمەتگوزارییان راگیراوە.

هەروەها ئەو کۆمپانیایە ئەم سزادانەی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق بەهۆی نەدانی قەرزەکانی بە (پێشهاتەیەکی مەترسیدار) وەسف کردوە.

راگەیەندراوی کۆمپانیای کۆڕەک 

ئەمەش لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هێڵی پەیوەندی کۆڕەک تیلیکۆم بەتەواوەتی راگیرا.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، کە باسی لەوە کردبوو دەبێت، دەستبەجێ ئینتەرنێتی هێڵی کۆڕەک رابگیرێت و کۆمپانیاکە قەرزەکانی بداتەوە، ئێستا لە تەواوی پارێزگاکانی باشووری عێراق هێلی کۆڕەک وەستاوە و ناتواندرێت تەلەفۆنی پێبکرێت یان خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێ بەکاربهێنن، لەئێستادا هێڵەکە تەنیا لە هەرێمی کوردستان کاردەکات و ئەم کارکردنەیشی سنووردارە (تەنها پەیوەندی کۆڕەک بۆ کۆڕەک)ـە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق سزای ڕاگرتنی پەیوەندی کۆمپانیاکە لەگەڵ سیمکارتەکانی تر سەپاند تا گەڕانەوەی قەرزەکانی.
بەمەش، دوای سزای نوێی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ پەیوەندی و خزمەتگوزاری هاوشێوە، کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ سیروان بارزانی، لە 15 پارێزگای عێراق ڕاگیرا و لە هەرێمی کوردستان کارکردنی سنووردار کرایەوە تەنها لە (کۆڕەک بۆ کۆڕەک)، بەهۆی نەدانی قەرزەکانی بۆ حکومەت و خەزێنەی عێراق کە بە زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
پێشتر، سەرۆکی فراكسیۆنی ئەشەرقەی کانون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتار باسم غەرابی، لە ڕۆژی (2ـی تشرینی دووەمی 2023) فشاری سەر کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرا کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و ئازادکردنی لەوەی قەرزەکانی بدات بۆ خەزێنەی دەوڵەت. 
پەرلەمانتار باسم غەرابی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندبوو، "لە ئێستادا کێشەی جددی و فشار دەخرێتە سەر کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەمەبەستی گفتوگۆکردن و نەدانی قەرزەکانی کۆمپانیای کۆڕەک بۆ خەزێنەی دەوڵەت"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و دەسەڵات ئاگادارکراوەتەوە لە پشتیوانی تەواوی ئێمە بۆ ئەوان لەم دۆسیەیەدا و هەروەها سەرۆک وەزیرانیشی ئاگادارکراوەتەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 1814
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2079
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1845
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4306
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5338
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5274
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4635
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10928
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7907
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8685
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8704
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7016
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8394
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15591
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7661
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14496
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9953