المطلع
عاجل

post-image

مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتنیان و حکومەتی هەرێم بێباکانە لە حاڵیان دەڕوانێت


09:00 كوردستان
2025-02-11
78511

ئەمرۆ سێشەممە 11ـی شوباتی 2025، ماوەی 15 ڕۆژە مامۆستایانی مانگرتوو و مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە خۆپشاندان و ناڕەزایەتی و داوا دەکەن کێشەکانیان و دواکەوتنی مووچەکانیەکان و شایستەکان کۆتایی پێبێت.
ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە سلێمانی و شارەکانی ئیدارەی گەرمیان و کۆیە بە دەیان پاس و ئۆتۆمبیل بەرەو شاری هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی نارازی بەرێکەوتن، لە بازگەی دێگەلە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕیگریان لێکرا و بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوەیان پێکرا.
بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 9ـی شوباتی 2025، بەشێک لە مامۆستایانی مانگرتوو و ناڕازی بەرەو شاری هەولێر بەڕێککەوتن بۆ گەیاندنی دەنگیان و بڕیاریان دابوو لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپشاندان بکەن.
بەڵام لە بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێری پایتەخت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریان لێکرا و ئومێد خۆشناو، ئەندامی پارتی و پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانان، ڕۆژی یەکشەممە گوتوویەتی: "هەولێر تاقەتی نییە پێشوازی لە میوانی ڕەزاگران بکات و پێشوازی لەو جۆرە کەسانە بکات"، ئەوەش وەک ئاماژە بۆ مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی کە بڕیاربوو درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن و بەرەو هەولێر بڕۆن، بۆ داواکردنی مافەکانیان و چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەو شایستە داراییەکانیان.
ئەمەش لەکاتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، ماوەی 15 ڕۆژە مامۆستایانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و تەندروستی هەندێکیان خراپە و بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراوەن بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەدروستیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە خۆپشاندان.
بڕیاریشە ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، مامۆستایانی مانگرتوو و ناڕازی سلێمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ببەستن بۆ خستەڕووی کۆمەڵێک لە داواکاریەکانیان، لەهیوای ئەوەی حکومەتی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و بەرپرسان لە داوکاری و مافەکانیان بڕوانن، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی 15 لە خۆپشاندان حکومەتی هەرێم بێباکانە لە حاڵیان دەڕوانێت، هەروەها حکومەتی هەرێم چەند جارێک مامۆستایانی خۆپشاندەر و مانگرتوو تۆمەتبار کرد بە هاوکاری (پەکەکە) و گرووپە چەکدارەکانی عێراقی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 619
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 1350
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2347
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3512
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3375
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3270
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4798
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5934
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6186
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4976
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4941
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10968
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8034
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8909
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8801
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7247
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8674
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 16012