المطلع
عاجل

post-image

شاندێکی دەم پارتی لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە


18:08 كوردستان
2025-02-10
107878

پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، شاندی ئیمراڵی كە لە هەریەک لە سەری سورەیا ئۆندەرو، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان پێكهاتون سەردانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی و هەولێر دەكەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەكە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (16ـی شوباتی 2025)، بگەنە هەولێر و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، پاشان هەر لەو سەردانەدا دەچنە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارەشدا كۆببێنەوە.

پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) دەستپێكردەوە دوای ئەوەی داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە رابگەیەنێت، بەمەبەستی دانوستانیش شاندێكی دەمپارتی سەردانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتەو گەیاندنی پەیامەكانی بە دەسەڵاتدارانی توركیا.

ئەمەش هاوکاتە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو 2024، ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستیپێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە سەرتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی مانگی تشرینی دووەم و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە".
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".

لەئێستاشدا بڕیارە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی سەردانی هەولێر و سلێمانی بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی کە بڕیارە تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و لایەنە کوردیەکان بیکات، هەمان شاندەکە نێوەندگیری نێوان حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی کورد و پەکەکە لەگەڵ تورکیا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 659
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2591
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3252
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4497
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5381
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3552
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3792
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4896
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4573
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6096
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6625
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14953
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15171
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11739
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9523
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6878
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11830
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12474