المطلع
عاجل

post-image

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان نابم و لە پۆستەکەم ناکشێمەوە


15:17 كوردستان
2024-10-11
102939

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بڕیاری بزووتنەوەکە بە کشانەوەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و هەموو پۆستە ئیداریەکان ڕایگەیاند، "ئێمە بە بژاردەو بڕیاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان و بە هەڵبژاردن و بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای خەڵک و  بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەنگی هەموو فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە پەسەندێتیی وەزارەتی ناوخۆو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و بە مەرسومی هەرێمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لە 4ی کانونی یەکەمی 2017 دا وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربووم، لە پێناوی خزمەت نەک دەسکەوتدا، دڵسۆزانە حکومەتێکی خۆجێی هاووڵاتیی سەنتەریی خزمەتگوزارمان لەسەر بنەمای یاساسەروەریی و دوور لە حیزبایەتیی و دوور لە جیاکاریی و لایەنداریی بەپشتیوانیی هەمووان بنیاتناوە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی کورددا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی حکومەتە خۆجێیەکانمان بەرجەستە کردووە، بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەکان بوینەتەوەو گۆڕیومانن بۆ دەرفەتی گەشەکردن".
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشلێت: ئێمە حوکمڕانیمان لە ململانێی سیاسیی دورخستۆتەوەو پابەندیی دەستور و یاساو ڕێساو ڕێنماییەکان بووین و دەبین.
لەم دۆخەی ئێستادا، کە بەداخێکی سەختەوە ناکۆکیی و دووبەرەکیی و بێمتمانەییەکی زۆرو  قوڵ کەوتۆتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوەو بەسەر دوو ماڵی لێکترازاودا دابەشبوون، ئێمە خۆمان لەو دۆخە بەدورگرت و هەموو هەوڵێکی کۆکردنەوەو یەکخستنەوەو ڕێکخستنەوەو قبوڵکردنی یەکترو کاراکردنەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی و ناوەندەکانی بڕیاردانمان دا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام. 
لە ئێستاشدا نابینە بەشێک لەم ململانێ و کێشمەکێشەی گۆڕانی لە ئامانج و ستراتیژو دەستور و پاکێچ و بەرپرسیارێتییەکەی دورخستۆتەوە.
بۆیە، بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە؛ وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوام دەبین، تا ئەو کاتەی بەخشینەکەمان پەسەند دەکرێت، یان ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی تردا.

زانیاری زیاتر...
دوێنێ پێنجشەممە (10ـی تشرینی یەکەمی 2024)، دانا ئەحمەد، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی بکشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارەمان بەپرس و ڕاوێژ لەلایەن بەرپرس و کەسی شارەزا و لەدەرەوەی گۆران دراوە، و لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی دەکشێینەوە.
ڕێکخەری گشتی گۆڕان وتیشی: لە ڕابردوودا و ئەزمونی بەشداریمان لە کابینەی 9ـی حکومەتی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو، ئەوکارنامەیەی لەلایەن گۆرانەوە ئامادەکرابوو، لەلایەن حکومەتەوە جێبەجی نەکرا.
دانا ئەحمەد مەجید جەختیشیکردەوە، وەک بزوتنەوەی گۆران بەڵێن دەدەین هەڵەکان ڕاست دەکەینەوە، و بە ستراتیجییەکی نوێوە دەگەڕێتەوە مەیدان، بە پەیامی کاک نەوشیروان ڕوو لە خەڵک و دوور لە پۆست و دەسەڵات بەردەوام دەبین.

شایەنی ئاماژەیە، گرنگترین پشکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەمانەن: وەزیری دارایی و ئابووری کە ئاوات شێخ جەناب لەو پۆستەیە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە کوێستان محەممەد لەو پۆستەیە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کە کەمال موسلیم لەو پۆستەیە، هەروەها وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە دانا عەبدولکەریم لەو پۆستەیە، لەگەڵ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە موستەفا سەید قادر لەو پۆستەیە لە بزووتنەوەی گۆڕان.

کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای نزیکبوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دێت کە بڕیارە لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و بزووتنەوەکە داوای لێبوردنی لە هەڵکانی کرد و دەڵێت: "دەگەڕێیننەوە سەر ڕێچکەی نەوشیروان مستەفا و بەرەی خەڵک".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

2026-07-27 14:14 548
أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

2026-07-27 11:31 2246
طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

2026-07-27 09:52 2593
أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

2026-07-27 09:34 2390
الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

2026-07-27 09:02 2686
تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

2026-07-27 08:20 2394
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

2026-07-26 22:10 7841
ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

2026-07-26 21:00 6435
العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

2026-07-26 20:19 5376
رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

2026-07-26 19:01 5485
إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

2026-07-26 18:05 4550
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-07-26 17:48 5480
الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

2026-07-26 16:22 6503
الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

2026-07-26 15:08 5481
وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

2026-07-26 14:04 7728
فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

2026-07-26 13:03 6048
رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

2026-07-26 12:48 6266
تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

2026-07-26 12:33 6094