المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی: وەڵامنەدانەوەی خەڵكێكی بێمەسئولیەت وەڵامدانەوەیە وەڵامنەدانەوە خۆی وەڵامدانەوەیە


23:26 كوردستان
2024-09-25
103622

سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوا دەكەم لەم هەڵبژاردنە زۆر لەسەرخۆ بن، دوور لە توندوتیژی، دوور لە بەكارهێنانی زمانی زبر، راتاننەكێشن بۆ شەڕێكی لابەلا، سەنگی خۆتان و پارتەكەتان بپارێزن، زۆرجار وەڵامنەدانەوەی خەڵكێكی بێمەسئولیەت وەڵامدانەوەیە، وەڵامنەدانەوە خۆی وەڵامدانەوەیە.
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە (25ـی ئەیلوولی 2024) لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی گووتی، لەم رۆژە پیرۆزەدا، دەمەوێ پیرۆزبایی لە ئێوە و لە هەموو گەلی كوردستان بكەم، ئەو رۆژەی كە گەلی كوردستان بڕیاری دا نەهێڵێت ئیرادەی بشكێت و خۆی نەچەماند، رۆژی 25ی ئەیلوول، لەم رۆژەدا ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێكرد، پیرۆزبایی لە كاندیدە بەڕێزەكان دەكەم و تەمەنای سەركەوتنیان دەكەم و پشت بە خوای گەورە و بە هیممەتی هەموو دلسۆزانی كوردستان و بە فەرموودەی بارزانیی نەمر، هەموو كوردێكی دڵسۆز پارتییە. بە هیممەتی پارتییەكان، خۆمان ئامادە دەكەین بۆ رۆژی 20ی ئۆكتۆبەر و سەركەوتنی گەورە بەدەست دێنین.
دەبێ بڕواتان بە خۆتان بێ و بە ئومێدێكی بەرزەوە و بە متمانەیەكی بەرزەوە هەنگاو بنێن و خۆتان ئامادە بكەن، دەبێ زیاتر بڕواتان بە سەركەوتن بێت و نابێ بیر لە شكست بكرێتەوە. دەبێ هەمیشە هەریەكێك لە ئێوە خۆی ئامادە بكات كە دەبێ سەربكەوین و سەریش دەكەوین ئینشائەڵا.
كەس خێری پێ نەكردووین، هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، خوێنی ئەنفالكراوانە، خوێنی پێشمەرگە قارەمانەكانە، رەنجی خەڵكی كوردستانە. پارتی شەرەفی ئەوەی بەركەوتووە، خوێنێكی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستكەوتە مەزنە و هەروەها بۆ پاراستنی ئەم دەستكەوتە مەزنە.
من لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێپایانی هاووڵاتیانی كوردستان بكەم، بۆ خۆڕاگرییان، بۆ پشتیوانییان بەرامبەر بەو پیلانانەی دەرەكی و بە چاوساخیی هەندێك لە ناوخۆ كە ویستیان هەرێمی كوردستان تێك بدەن، تەحەمولیان كرد، سەبری ئەیوبیان هەبوو، خۆیان ڕاگرت و هەرێمەكەیان تەسلیم نەكرد، سوپاسیان دەكەم و پیرۆزباییان لێ دەكەم.
پارتی بڕوای بە ئاشتییە، بڕوای بە دیموكراتییە، بڕوای بە پێكەوەژیانە و بە كردەوە سەلماندوویەتی نەك بە قسە. ئێمە مەبەستمانە و ویستمانە خەڵكی كوردستان بەختەوەر بێت و لە ژیانێكی خۆشدا بێت، ئێمە ئاواتمان خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستانە. 
داوا دەكەم لەم هەڵبژاردنە زۆر لەسەرخۆ بن، دوور لە توندوتیژی، دوور لە بەكارهێنانی زمانی زبر، راتاننەكێشن بۆ شەڕێكی لابەلا، سەنگی خۆتان و پارتەكەتان بپارێزن. زۆرجار وەڵامنەدانەوەی خەڵكێكی بێمەسئولیەت وەڵامدانەوەیە، وەڵامنەدانەوە خۆی وەڵامدانەوەیە. ئەگەر پێویستیشی بە وەڵام بكرێت، دەبێ مەدرووس بێ و دەبێ پرس بە لێژنەی باڵای هەڵبژاردن بكرێ. ئەگەر لە حاڵەتێكی موعەیەندا وەڵامێك پێویست بوو.
ئەركی هەموو پارتییە نەک تەنها خۆی، بەڵكوو كەسوكاری و هەر كەسێكی كە تەئسیری لەسەری هەبێ، بۆ رۆژی 20ی مانگ هیممەت بكات، خۆی و دەوروبەری هەموویان بێن بۆ سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 190 بدەن، لیستی پاراستنی كەرامەتی كوردستانە، لیستی پێشمەرگەیە، لیستی شەهیدانە، مەسعود بارزانی وا دەڵێت.
هەندێک دڵیان بەوە خۆش كردووە و جار بە جار گوێمان لێ دەبێ دەڵێن پارتی باڵباڵێنی لەناوە و پارتی چەند لایەنە، پارتی یەك حزبە و یەك بڕیارە، پارتی حزبی شەهیدانە، پارتی مەسئولیەتی بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانە، پارتی وەكوو هەر حزبێك نییە كە بە كەیفی خۆی بێت. ئیلتزامانی پارتی زۆر قورسە، با كەس بەو خەیاڵەدا نەبێت، چونكە زۆر كەس خەونی بەوە دەدیت كە پارتی یان قیاداتی ناو پارتی جیاوازییان هەبێ یان كەلێن دروست بكەن، بەخوا خەونەكانیان بردە ناو قەبر و ئەوانەی ئێستاش هەر دەیبەنە ناو قەبر. 
لەگەڵ بەغداش خۆشبەختانە ئێستا ئینفراجێک دروست بووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز سوودانی تەفاهومێكی تا ئاستێكی باش هەیە و حكوومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک خەریكن لەگەڵ بەغدا چارەسەری ئەو گرفتانە بكەن و ئومێدەوارین بگەنە چارەسەر بۆ هەموو گیروگرفتەكان و ئەوە نەهجی ئێمەیە و پێمان خۆشە ئەو موشكیلانە هەموو چارەسەر بكرێن. لەگەڵ دەرودراوسێش سیاسەتی ئێمە هەر ئەوەیە كە بە حیوار و بە لێكتێگەیشتن و باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەك هەبێت.
بەداخەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گوێمان لە هەندێک لە شۆڤێنییەكان بوو كە دەیانگوت نابێ چەک بە پێشمەرگە بدرێ و رەخنەیان گرتووە لەوەی كە چەند تۆپێك رادەستی پێشمەرگە كراوە. وەڵامی من بۆ ئەوانە ئەمەیە: پێشمەرگە نە بە بڕیاری كەس دروست بووە و نە بە بڕیاری كەسیش تێک دەچێت. پێشمەرگە بە ئیرادە كوردستانی پاراستووە، ئەگینا هیچ وەختێک تەكافوئ (هاوسەنگی) نەبووە لە چەكی پێشمەرگە و چەكی ناحەزان و دوژمنانی پێشمەرگە، بەڵام ئیرادەی پێشمەرگە بەهێزتر بووە. هیچ وەختێک پێشمەرگە مەترسی نییە، چونكە پێشمەرگە هێزێكی گوێڕایەڵە و هێزێكی مونزەبیتە، بەڵام مەترسیی ئەو فیكرە شۆڤێنییەیە كە هێشتا ماوە، مەترسی لەسەر عێراق و لەسەر هەرێم و لەسەر ناوچەكە ئەو شۆڤینیەتەیە كە ئێستاش ماوە، ئەگینا پێشمەرگە مەترسی نییە لەسەر كەس، پێشمەرگە تەنها بەرگریی لە كوردستان دەكات و لە كەرامەتی میللەتی كورد، پێشمەرگە پەلاماری كەس نادات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

منافسات الجولة الثانية للدوري الممتاز تتواصل اليوم بـ5 مواجهات

منافسات الجولة الثانية للدوري الممتاز تتواصل اليوم بـ5 مواجهات

2026-09-16 14:07 1336
السفارة الأمريكية بالرياض تحذر رعاياها وتدعو لإعادة النظر في السفر للسعودية

السفارة الأمريكية بالرياض تحذر رعاياها وتدعو لإعادة النظر في السفر للسعودية

2026-09-16 12:49 2115
أسعار الذهب تقفز في بغداد وأربيل

أسعار الذهب تقفز في بغداد وأربيل

2026-09-16 11:46 2345
الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-16 09:25 4527
الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

2026-09-16 11:24 2695
الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 6013
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 5776
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 6974
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 5255
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 5751
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 6387
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 6519
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 7785
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 22844
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 22448
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 6545
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 6399
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 12577