المطلع
عاجل

post-image

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادییە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسی و ناوچەییەكان بهێنێتە دەرەوە


22:41 كوردستان
2024-02-10
92113

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەركی هەردو حكومەتی هەرێم و ئیتیحادییە موچە لە ململانێ سیاسییەكان دوربخەنەوە و خوێندن ئامانجە نابێت ئه‌م ئامانجه‌ بكه‌وێت یان شكست بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادییە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسی و ناوچەییەكان بهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەك تەواوی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق بەمافی خۆیان بگەن.

سەبارەت بە شكستهێنانی خوێندنی ئەمساڵ، وتیشی: خوێندن ئامانجە و شتەكانی دیكە ئامرازن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە، نابێت ئه‌م ئامانجه‌ بكه‌وێت یان شكست بهێنێت، چونكه‌ كه‌وتنی‌ ساڵێك خوێندن كاره‌ساتی‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌هێنێته‌ كایه‌وه.


لەسەر چارەسەری كێشەكانی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان پارێزگاری سلێمانی رونیكردەوە؛ ئومێد ده‌كه‌م‌ كێشەكانی شایسته‌ داراییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و خه‌ڵكی‌ كوردستان، موچه‌ و بودجه‌ و دامه‌زراندنی‌ وانه‌بێژان هاوته‌ریب چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ته‌نیشتییه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەسەر سزادانی ئەو مامۆستایانەی نەگەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كۆمه‌ڵێك رێكاری‌ كارگێڕی‌ بۆ ئەو كەسانەی لە كەرتی حكومەت دامەزراون و كار دەكەن هەیە كە پەیوەستە بە پابەندی و دەوامكردن، یاسا دیاری‌ كردوه‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زاره‌تێك یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یان شوێنێكی دیاریكراوەوە نییه‌، ئه‌وانه‌ ده‌كه‌وێته ‌سه‌ر لایه‌نه‌ یاساییه‌كی‌ و ئێمه‌ تێكه‌ڵی‌ نابین و ته‌نها جێبه‌جێی‌ ده‌كه‌ین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 117039
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 92303
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 94535
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 92897
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 92807
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 104777
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 105404
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 107071
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 109377
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 48588
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 103690
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49428
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 108386
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 49430
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 108285
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 48320
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48222
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 121178