المطلع
عاجل

post-image

کارەبا: وێستگە سەرئاوکەوتووەکە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ سیستەمەکە دابین دەکات


23:05 عێراق
2026-01-01
17422

وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وێستگەی غازیی سەرئاوکەوتووی لە ناوچەی "خور ئەلزوبەیر" ڕاگەیاند، هاوکات یەکی حوزەیرانی داهاتووی وەک وادەی کۆتایی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و دابینکردنی ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا غازی پێوانەیی بۆ سیستەمەکە دیاریکرد.

ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەت بەپێی  ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "پڕۆژەی وێستگە سەرئاوکەوتووەکە لە ئێستادا بەپێی دەسەڵاتێکی ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، و بە کردەیی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (Excelerate)ی ئەمریکیی پسپۆڕ کراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی دامەزراندنی وێستگەکە و دابینکردنی غاز. ئاماژەی بەوەش کرد کە وێستگەکە لە ناو دەریادا لە بەرامبەر ناوچەی خور ئەلزوبەیر دەبێت، و ئەرکەکەی بریتییە لە پێشوازیکردن لەو کەشتیانەی کە غازی شلیان هەڵگرتووە و پاشان ڕاستەوخۆ دوای بەتاڵکردنی بارەکان، غازەکە بۆ سیستەمی کارەبا پەمپ دەکرێت.

مووسا وتیشی: وەزارەت بە تەواوی سەرجەم ئەو بۆرییە گوێزەرەوانەی تەواو کردووە کە وێستگەکە بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە دەبەستنەوە، و تەنها گەیشتنی وێستگەکە و دامەزراندنی لە شوێنی دیاریکراو ماوە.ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکە دابینکردنی ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا غازی پێوانەیی لەخۆدەگرێت، بێ ئەوەی وەزارەت دەستوەردان بکات لە سەرچاوەی غازەکە (جا لە ئەمریکاوە بێت یان قەتەر یان هەر شوێنێکی تر)؛ ئەمەش بۆ ئاسان دەستەبەرکردن لە دابینکردنی غازەکەدا.

جەختیشی کردەوە کە وادەی یەکی حوزەیران پابەندییەکی حکومییە و هەم وەزارەت و هەم کۆمپانیا جێبەجێکارەکە پێیەوە پابەندن. ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆبوونەوەیەک بە ڕێنمایی وەزیر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق ئەنجامدرا، کە تێیدا لەنگەرگای گونجاو بۆ کەشتییەکان دیاریکرا، و دڵنیایی درا لە قووڵیی کەناڵی ئاویی و ڕووبەری دەریایی، جگە لە تەواوکردنی تایبەتمەندییە هونەرییەکان و پێداویستییەکانی سەلامەتی و ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونی کارەکان بەبێ هیچ ڕێگرییەک

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 111608
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 87256
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 89548
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 88041
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 87534
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 100321
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 100124
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 101442
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 103729
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 47534
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 98693
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 48169
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 103638
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 48509
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 103036
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 47083
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 47146
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 115809