المطلع
عاجل

post-image

یەکێتیی لە وەڵامی نووسەرێکی پارتی: سلێمانی بەقەد باڵای پیرەمەگرون بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە


10:04 كوردستان
2024-12-30
62830

بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: فشاری سەر سلێمانی هەمیشە هەر مایەپوچ بووە، دەشڵێت: بە سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی نەک فشار ناخرێتە سەر سلێمانی، بەڵكو كۆتایی بە فشارەكانی ئێوە دێت و سلێمانی بەقەد باڵای پیرەمەگرون بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وەڵامی لێدوانێكی نووسەری نزیک لە پارتی بەناوی سەرۆ قادر دەڵێت، سەرۆ قادری پرۆفیسۆر و  داهێنەری زمانی زبری پارتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا و لەسەر شاشەی كەناڵێكی  رەسمی ئەو حزبە، وەک هەمیشە ناخی خۆی و ڕقی سیاسی بەرامبەر بە سلێمانی خستەڕوو و لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای K24ـی سەر بە پارتی وتوویەتی، "تەنها فشار ناخرێتە سەر حەشدی شەعبی، بەڵكو فشار دەخرێتە سەر سلێمانیش".
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووەتەوە، لەسەر ئەم قسە بێسەر و بەرە و نابەرپرسیارانەی سەرۆ قادر و هاوئاوازەكانی، ئێمە وەكو بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی،  بەلای ئێمەوە ئەم جۆرە قسانە شتێكی تازە و نامۆ نین و نامانەوێت وەڵامی بدەینەوە، تەنها بەسەرۆ قادر دەڵێین، ئێوە تاكەی تێرنابن  لە فشارخستنە سەر سلێمانی؟، ئێوە بەو فشارخستنە سەر سلێمانی چ شتێكتان دەست كەوتووە؟، ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە حەوت ساڵی رابردوودا بە پێدانی زانیاری ناڕاست و راپۆرتی چەواشەكاری بەمەرامی فشارخستنە سەر سلێمانی و پەكخستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردتان، ئەوەی لەتوانای ئێوەدابوو لە پەكخستنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و جیاكاریی نێوان شارەكاندا و فشارخستنە سەر سلێمانی كردتان.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لەكۆتایدا تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، ئێستا لەگەڵ هاتنە پێشەوەی هەندێك پێشهات و گۆڕانكاری، بەتایبەتی بابەتی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و سوریا و هەوڵدان بۆچارەسەركردنی پرسی كورد لەرێی ئاشتی و دانوستانەوە لەو دوو وڵاتە،  بە سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی نەك فشار ناخرێتە سەر سلێمانی، بەڵكو كۆتایی بە فشارەكانی ئێوە دێت و سلێمانی بەقەد باڵای پیرەمەگرون بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2247
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 2913
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 3911
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5078
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3415
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3604
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4612
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4464
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5948
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6596
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14735
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14932
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11473
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9393
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6666
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11280
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12248
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8170