المطلع
عاجل

post-image

گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەندین کەسایەتی و قەوارەی ئێراندا سەپاند ‏


01:01 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-07-31
94178

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 كه‌س و قه‌واره‌ و ده‌ستنیشانكردنی زیاتر له‌ 50 كه‌شتیدا سەپاند.

‏به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م سزایانه‌ "ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌رفراوانی كه‌شتیوانی ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی كوڕی عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری باڵای سیاسیی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌".
‏باسی له‌وه‌شكردوه‌، "محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی كاریگه‌ری سیاسی باوكی ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕێكی به‌رفراوان له‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كان، ئه‌م تۆڕه‌ش نه‌وت و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئێران و ڕوسیا و هه‌روه‌ها بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ كڕیاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌مه‌ش ده‌یان ملیار دۆلار قازانج ده‌كات".
‏له‌وباره‌یه‌وه‌، سكۆت بێسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه‌، "ئیمپراتۆریه‌تی كه‌شتیوانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مخانی تیشكده‌خاته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی قۆستنه‌وه‌ی پێگه‌كانی نوخبه‌ی ئێران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانێكی زۆر و پاره‌داركردنی ڕه‌فتاره‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران،، ئه‌و زیاتر له‌ 115 سزایه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچون، گه‌وره‌ترین سزان تا ئێستا له‌و كاته‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی زۆرترین فشاری خۆی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكردوه‌".
‏وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رونیكردۆته‌وه‌، تۆڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی به‌شێكی به‌رچاوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانی كۆنترۆڵ كردوه‌ و داهاته‌كه‌ی سودی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حكومه‌تی ئێران ده‌بێت، ئه‌م كاره‌ دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا دێته‌ سه‌ر عه‌لی شه‌مخانی له‌ ساڵی 2020دا.
‏باسی له‌وه‌شكردوه‌، "خانه‌واده‌ی شه‌مخانی سه‌روه‌ت و سامانه‌ خراپ ده‌ستكه‌وتوه‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات، له‌وانه‌ش خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت به‌ خانوبه‌ره‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و پاسپۆرتی بیانی له‌ به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنانی دارایی به‌رچاو، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بشارنه‌وه‌، له‌كاتێكدا كاروباره‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبده‌ن".

‏جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ پێی فه‌رمانی جێبه‌جێكردن ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ كارمه‌ندانی هه‌ندێك سێكته‌ری ئابوری ئێرانی كردۆته‌ ئامانج، ئه‌م چالاكییه‌ گوزارشت له‌ هاوكاری به‌رده‌وامی نوسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی (OFAC) و تۆڕی جێبه‌جێكردنی تاوانه‌ داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی زۆرترین فشاری ئابوری له‌ دژی ئێران جێبه‌جێ ده‌كات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 307
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2565
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3250
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4483
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5351
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3550
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3791
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4895
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4572
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6045
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6624
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14952
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15171
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11739
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9523
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6878
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11830
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12474