المطلع
عاجل

post-image

ڕەشید بۆ لاریجانی: بەردەوامین لەسەر سیاسەتی کراوەیی و دروستکردنی هاوبەشی هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانمان


17:49 عێراق
2025-08-11
58359

د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لەدکتۆر عەلی لاریجانی  ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، و وەفدی هاوڕێی.

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،لە دیدارێکدا، کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی  قاسم ئەعرەجی و بریکاری وەزارەتی دەرەوە محەمەد حوسێن بەحرلعلوم ئامادەی بوون، لاریجانی سڵاوی سەرۆکی ئێران مەسعوود پزیشکیانی بە سەرۆک کۆمار گەیاند. هەروەها رەشید سڵاوی خۆی بۆ سەرۆک پزیشکیان و گەلی ئێران نارد و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوامی بۆ خواستن ،جەختیشی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە، هەروەها پەرۆشیی عێراقی بۆ پەرەپێدانی چوارچێوەی هاریکاریی دووقۆڵی دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە هەردوو گەلی دراوسێ بکات و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بچەسپێنێت.

سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق بەردەوامە لەسەر پتەوکردنی سیاسەتی کرانەوەی ئەرێنی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بنیاتنانی هاوبەشیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزی یەکتری، بەجۆرێک کە هاریکاریی ئابووری و ئەمنی بەهێز بکات و بەشداری بکات لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە کرا و جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر کرایەوە.

لای خۆیەوە، دکتۆر لاریجانی سڵاوی سەرکردایەتیی ئێرانی بە سەرۆک کۆمار گەیاند و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق دەربڕی کە پشتگیری لە بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی دەکەن، هەروەها ستایشی ڕۆڵی گرنگی عێراقی کرد لە لێک نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە جیاوازەکاندا.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق کرد بۆ پێشوازی و میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لەکاتی بەجێهێنانی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی شەهیداندا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2247
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 2780
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 3754
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 4993
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3415
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3510
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4599
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4395
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5871
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6497
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14735
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14932
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11473
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9392
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6666
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11280
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12248
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8170