المطلع
عاجل

post-image

ڕاوێژکارێکی سودانی تێچووی کۆتاییهێنان بە سووتانی غازی هاوەڵ ئاشکرا دەکات


20:16 ئابوری
2026-02-01
48515

ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، سێ بژاردەی بۆ بەدیهێنانی خۆبژێوی لە غاز دیاری کرد، هاوکات ئاماژەی بە پلانێک کرد بۆ بەستنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە بەهێزکردنی ئاسایشی وزەوە.
"ساڵح"لە لێدوانێکدا بەپێی ئاژانسی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی: ڕاگەیاندنی پلانێک لەلایەن عێراقەوە بۆ ڕاگرتنی هاوردەکردنی غاز بە یەکجاری تا ساڵی 2028، و وەبەرهێنان لە 74%ی ئەو غازەی لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت، هاوتەریب لەگەڵ ئاراستەی هەناردەکردنی نزیکەی 40%ی بەرهەمە نەوتییەکان تا ساڵی 2030، گۆڕانکارییەکی گرنگە لە بەڕێوەبردنی سامانی هایدرۆکاربۆنی و گواستنەوەیە لە لۆژیکی پڕکردنەوەی کورتهێنانی کاتییەوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای زیادە و بەهێزکردنی ئاسایشی وزە.
ڕوونیشیکردەوە : کە بەدیهێنانی خۆبژێوی لە غاز و کۆتاییهێنان بە سوتاندنی غازی هاوەڵ پێویستی بە وەبەرهێنانی تراکومی هەیە کە بە نزیکەی 10 بۆ 15 ملیار دۆلار لە چەند ساڵی داهاتوودا دەخەمڵێندرێت، ئەمەش دروستکردن و فراوانکردنی یەکەکانی چارەسەرکردنی غاز، و ڕاکێشانی تۆڕی بۆرییەکان، و بنیاتنانی وێستگەکانی جیاکردنەوە و وشککردنەوە، و بەستنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە یەکەی کارەبا و پیشەسازییەوە دەگرێتەوە.
راشیگەیاند : خۆبژێوی بە سێ قۆناغی سەرەکیدا تێدەپەڕێت، کە لە بەرزکردنەوەی وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ و کەمکردنەوەی سوتاندن و زیادکردنی ڕێژەی کۆکردنەوە و چارەسەرکردن دەست پێ دەکات، بە جۆرێک کە ڕێگە بدات هاوردەکردن بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ کەم بکرێتەوە، پاشان قۆناغی کۆتاییهێنانی نیمچە تەواوەتی بە سوتاندنی غاز و بنیاتنانی توانای چارەسەرکردنی سەربەخۆ دێت کە پێداویستی ناوخۆ دابین بکات بەتایبەت لە کەرتی کارەبادا، تا دەگاتە قۆناغی دوای خۆبژێوی کە تێیدا بڕە زیادەکان بەرەو پیشەسازییە گۆڕاوەکان یان هەناردەکردنی بەرهەمە غازییەکانی خاوەن بەهای زیادەی بەرزتر ئاراستە دەکرێن.
ئەو ڕاوێژکارە ڕایگەیاند کە ئەم رێگایە گواستنەوەیەکی جۆرییە لە زیانپێکەوتنی سەرچاوەیەکی دەگمەنەوە بۆ بەکارهێنانی وەک هاندەرێک بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دەرەوە.
سەبارەت بە کەرتی بەرهەمە نەوتییەکانیش،جەختی کردەوە کە ئەم کەرتە لە ساڵانی دواییدا گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی عێراق لە بەدیهێنانی خۆبژێوی لە چەندین بەرهەمی سەرەکی، بەتایبەت Gasoline و Gas Oil.
لە درێژەی قسەکانیدا ساڵح وتی : وەزارەتی نەوت هەوڵ دەدات توانای پاڵاوتن بەرز بکاتەوە بۆ دەستەبەر کردنی پێداویستی ناوخۆ و دروستکردنی بڕێکی زیادە بۆ هەناردەکردن، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجی هەناردەکردنی 40%ی بەرهەمە نەوتییەکان تا ساڵی 2030.
ئاماژەی بەوەشکرد : پلانەکە خستنەگەڕی پاڵاوگەی نوێ و فراوانکردن و نوێکردنەوەی پاڵاوگە ئەکتیڤەکانی ئێستا دەگرێتەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەرزکردنەوەی کارایی گۆڕین و باشکردنی جۆری بەرهەمەکان، بە جۆرێک کە هەناردەکردنی نەوتی خاو کەم بکاتەوە و هەناردەی بەرهەمە خاوەن بەها بەرزەکان زیاد بکات، جگە لە بەشداریی ئەم پڕۆژانە لە باشکردنی تەرازوی بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی کار و بەستنەوەی کەرتی وزە بە زنجیرە بەرهەمهێنانە پیشەسازییە فراوانترەکانەوە.
هەروەک وتیشی : لە ڕووی دارایی و وەبەرهێنانەوە، قەبارەی تەمویلی پێویست هەرچەندە گەورەیە، بەڵام دەکرێت لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە وەبەرهێنانی حکومی و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان و میکانیزمە داهێنەرەکانی تەمویلەوە دابین بکرێت.
جەختیشی کردەوە : کە سوودی چاوەڕوانکراو تەنها لە ڕاگرتنی هاوردەی غازدا کورت نابێتەوە، بەڵکو گەڕاندنەوەی ملیارەها دۆلاری ساڵانە لە فاتورەی هاوردەکردن و کەمکردنەوەی فشار لەسەر تەرازوی بازرگانی دەگرێتەوە.
ساڵح وتیشی : خۆبژێوی لە غاز ئاسایشی وزە بەهێز دەکات و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانی لەسەر عێراق سووک دەکات، و توانایەکی زیاتری پێ دەدات بۆ پلاندانانی سەربەخۆ بۆ کەرتی کارەبا، جگە لە کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری لە ڕێگەی پیشەسازییە پترۆکیمیاوییەکان و پیشەسازی پەینەوە.
لە کۆتاییدا قسەکانیدا راوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکانی غاز و پاڵاوگەکان دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و پاڵپشتی کەرتی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان دەکەن،جگە لە بەدیهێنانی دەستکەوتی ژینگەیی و تەندروستی لە ڕێگەی کەمکردنەوەی سوتاندنی غازی هاوەڵ، کە وێنەی عێراق وەک دەوڵەتێکی بەرپرسیار لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانیدا بەهێز دەکات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 1516
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2931
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3116
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3417
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7135
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7995
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6457
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7528
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14914
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7022
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13666
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9538
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6220
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9756
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 10106