المطلع
عاجل

post-image

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی دەکات


22:40 عێراق
2026-03-15
37282

لەسەر پێشهاتە ئەمنییەکانی دوایی و هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە بەغدا کرد و سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی هێرشەکان، جەختی لەسەر بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەکان، پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و پاراستنی شکۆی دەوڵەت کردەوە.

رۆژی شەممە 15ـی ئاداری 2026، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی و تاوتوێکردنی دەرهاویشتە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێوەچووە، هاوکات هەریەک لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی ئەرکانی دەستەکە بۆ باسکردنی وردەکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەنووکەیی میوانداری کرابوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کرد کە کرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان، کە بوونە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لە ریزەکانی هێزە سەربازییە فەرمییەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتدا.

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو هێرشانەی بە دەستدرێژیی ناپاکانە وەسف کرد و جەختی کردەوە کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی ئەمنیی وڵات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە رەتکردنەوەی هەر هێرش و بەئامانجگرتنێک کە بکرێتە سەر دامەزراوە هەستیارەکانی دەوڵەت یان نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەردەوامیدان و بەهێزکردنی ئەو رێوشوێنانە کردەوە کە دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی نێردەکان و بارەگاکانیان دەیانگرنەبەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگیی بەدواداچوون بۆ ئەو لایەن و کەسانە کردەوە کە تێوەگلاون لەو جۆرە هێرشانە، یان ئەوانەی ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە فەرمییەکان دەخەنە مەترسییەوە، ئەمەش لەپێناو سەپاندنی لێپرسینەوەی یاسایی و پاراستنی شکۆی دەوڵەت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 789
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 2826
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5675
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5526
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5476
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6618
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6675
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7001
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5654
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7052
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6518
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6075
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6687
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10346
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9665
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6370
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6374
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 13360