المطلع
عاجل

post-image

پێشەوا هەورامانی: عێراق ڕێز لە ڕێککەوتنەکان ناگرێت و بەردەوام پێشێلی دەستووری کردووە


22:43 كوردستان
2025-05-29
109225

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، عێراق ڕێز لە ڕێککەوتنەکان ناگرێت و بەردەوام پێشێلی دەستووری کردووە.

پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداری لە بەرنامەی تەلفزیۆنیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: ئەم نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراق کە دژی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەری کردووە، شتێکی تازە نییە، کاری لەو شێوەیان دژی هاووڵاتییانی هەرێمەکە زۆر کردووە.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، ئەم نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراق پێشیلی دەستوورە و، سەلمێنەری ئەوەشە کە وەزارەتەکە بڕوای بە دەستووری وڵاتەکە نییە و میزاجی خۆی کردووەتە بنەما بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەکە.

هاوکات ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە یەکەم ڕۆژی دەست بە کاربوونیەوە لەم کابینەیەوە، گوتووێتی "خۆم دەچم بۆ بەغدا بۆ چارەکردنی کێشەکان"، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کردووە بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەکان.

جەختی لەوە کردەوە، لە قۆناغی زۆر قورستر و ئاڵۆزتر، سەرۆک وەزیران هەردەم لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆی بووە، لەم قۆناغەش لەگەڵ هاووڵاتییان دەمێنێتەوە و بە دوای چارەسەردا دەگەڕێت.

هەورامانی، هەر لەبارەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەڵێت: ئەو کارە هەم فشارە، هەم پێشێلکردنی مافی هەرێمی کوردستانە، هەروەها بەرپرسانی بەغدا هەمیشە پێشێلی دەستووریان کردووە.

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، بەرپرسانی بەغدا هەمیشە رێز لە ڕێککەوتنەکان و واژۆکانیان ناگرن کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویانە، هەروەها هەمیشە ئەوەیان پشڕاست کردووەتەوە کە ڕێککەوتن و دەست لەناو دەست لەگەڵیان کاتیی دەبێت.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: ئەگەر ئەم سیاسەتی برسیکردنەی عێراق بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، ئەوا تەنیا بە کشانەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆتایی نایەت، بەڵکو بە دڵنیاییەوە حکوومەت و سەرکردایەتی سیاسیی کورد هەرگیز قبووڵی ناکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا، هەورامانی، ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لە ڕاستیدا بڕوای بە فیدراڵییەت نەماوە، تەنیا ماوە ئەو شتەمان بە ڕاستەوخۆ پێ بڵێن.

ڕاشیگەیاند: بڕیارەکانی عێراق دژی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە دەستی دەرەکیشی تێدایە، ئەگەرنا عێراق هێندە بەهێز نییە بڕیارەکانی بە تەنیا بدات.

لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، پێشەوا هەورامانی، وتی: سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا، دەستیان کردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ بڕیاربەدەستدانی حکوومەتی فیدراڵ، بۆ چارەکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی.

هەورامانی، لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەگەر پێش جەژن وەک نییەتپاکی بەغدا مووچەی مانگی پێنج نەنێرێت، ئەوا ئەو کات سەرکردایەتی سیاسیی کورد بڕیاری خۆی دەدات.

وتیشی: مایەی دڵخۆشییە کە ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان پەیامێکی هاوبەشیان هەبوو و یەک دەنگ و یەکڕیز بوون، ئەمەش بەهێزترین کارتی فشارە دژی ئەو زووڵمانەی کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2892
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3036
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3735
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3963
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7902
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15187
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7271
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14030
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9671
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6514
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10058