المطلع
عاجل

post-image

پارێزگاری بانکی ناوەندی: نرخی ئاڵوگۆڕ جێگیرە و ناگۆڕێت و بەردەوامین لە خستنەبازاڕی دۆلار


21:36 ئابوری
2026-02-10
80545

ئەمڕۆ سێشەممە "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، جەختی کردەوە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار جێگیرە و ناگۆڕێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە بانکی ناوەندی تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە لە یەدەگی زێڕ و دراوە بیانییەکان و بەردەوامن لە خستنەبازاڕی دۆلار.
"عەلی عەلاق"پارێزگاری بانکی ناوەندی، لە وتارێکدا لە کاتی مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی "E-Psule" بۆ پسوولەی ئەلیکترۆنی کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: گرنگترین تەوەرە ستراتیژییەکان لە کاروانی چاکسازی ئابووری و دارایی، گەشەپێدانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و وەرچەرخانە بەرەو ئابووری دیجیتاڵی بە شێوەیەک خزمەت بە عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە پشتبەستنی زۆر بە نەختینە (کاش) چیتر لەگەڵ پێداویستییەکانی ئابووری مۆدێرن ناگونجێت.
وتیشی: بنیاتنانی سیستەمێکی دارایی پێشکەوتوو پێویستی بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پارێزراو، خێرا و شەفاف هەیە کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی متمانە بە کەرتی بانکی و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری دارایی.
راشیگەیاند : ساڵانی دوایی گۆڕانکاری بەرچاویان لە ژێرخانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەخۆوە بینیوە لە ڕێگەی فراوانکردنی بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان و جزدانە ئەلیکترۆنییەکان، و زیادکردنی ژمارەی خاڵەکانی فرۆشتن (POS) لە دامەزراوە حکومییەکان و بازاڕە بازرگانییەکاندا، جگە لە ڕاگەیاندنی سیستەمی حەواڵە داراییە ئەلیکترۆنییەکان کە 24 کاتژمێر کار دەکەن.
عەلاق ڕوونیکردەوە: ئەم هەنگاوانە بەشدارە لە ئاسانکردنی مامەڵە ڕۆژانەییەکانی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی کات و ماندووبوون، هەروەها باشترکردنی کارایی سیستەمی دارایی،هەروەک باسی لەوەشکرد : کە بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی دانانی ڕێساکان و ڕێنماییەکان کە سەلامەتی پرۆسەکان و پاراستنی بەکارهێنەران و پاڵپشتیکردنی داهێنانی دارایی مسۆگەر دەکات، جگە لە هاندانی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای دارایی و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی.
هەروەک وتی: گەشەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بەبێ هەماهەنگی و تەواوکاری لەگەڵ هەوڵەکان لە هەرێمی کوردستان تەواو نابێت، چونکە ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم کار دەکەین بۆ یەکخستنی سیستەم و پێوەرە تەکنیکییەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە حکومی و بانکییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو : کە تەواوکاری دارایی کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
عەلاق لەدرێژەی قسەکانیدا وتی : دەستپێکردنی ئەمڕۆ لە ڕێگەی ئامرازێکی نوێ کە بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و وەرچەرخانی دیجیتاڵی زیاد دەکرێت، هەنگاوێکی جۆرییە لە پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی دارایی و بانکی، وتیشی: ئەم ئەپڵیکەیشنە نموونەیەکی کردەیی تەواوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەتە، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی پارێزراو و خێرا کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنە جیهانییەکان.
پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لە پاڵپشتی تەواو بۆ ئەو دەسپێشخەرییانە کردەوە کە بەشدارن لە گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، لەوانەش هەرێمی کوردستان، لە سۆنگەی گرنگی دادپەروەری لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی متمانە بە سیستەمی دارایی نیشتمانی.
ئەوەشی خستە ڕوو: هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کراوە سەبارەت بە گەرەنتی جێبەجێکردنی سیستەمێکی یەکگرتوو و پارێزراو،و سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەربڕی کە خۆیان سەرپەرشتی ئەم پەرەپێدانە دەکەن و بەرەو ئاستێکی ڕاستەقینە دەیبەن، ئەمەش هەموومان هان دەدات بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و تەواوکاری لەم چوارچێوەیەدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3688
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4121
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4033
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10780
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7993
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14218
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060