المطلع
عاجل

post-image

وەزیری ناوخۆ ستایشی ڕۆڵی هۆزەکانی عێراق دەکات لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات


20:22 عێراق
2025-02-10
110076

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، داوای لە هۆزەکانی عێراق کرد ڕۆڵی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەرز بکەنەوە و بەشداری بکەن لە بەرتەسککردنەوەی چەک بۆ دەوڵەت، هاوکات ستایشی ڕۆڵی هۆزەکانی عێراقی کرد لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
شەمەری لە میانی کۆنفرانسی گشتی کەسایەتییەکانی سەرجەم هۆزەکانی عێراق، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێکخرابوو و دواتر "موتەڵع"،بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "هۆزە عێراقییەکان پاڵپشتی سەرەکی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بوون و ئێستاش هەروان، بەو پێیەی حکومەتی عێراق گرنگییەکی زۆری بە هۆزەکان داوە لە بەرنامەی حکومی خۆیدا، چ لەسەر ئاستی ئەمنی یان خزمەتگوزاری".
جەختیشی لەوە کردەوە: "مێژووی عێراق پڕە لە چیرۆکی قارەمانێتی کە لەلایەن هۆزە عێراقییەکانەوە تۆمارکراوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی چەتەکانی تیرۆریستی داعش".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا بەبێ بەرپرسیارێتی هاوبەش لەلایەن هەموو لایەکەوە بەدەست نایەت"، بانگەوازی "بەهێزکردنی هاریکاری کۆمەڵایەتی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان" کرد.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا وەزیری ناوخۆ جەختی لە: "پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان"کردەوە، داوای لە هۆزەکان کرد "بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان داڵدە نەدەن و ڕادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بکەن".
وەزیری ناوخۆی عێراق داوای لە هۆزەکانی عێراق کرد کە ڕۆڵێکی گەورەتر ببینن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەی چەک لە دەوڵەت و کۆتاییهێنان بە ململانێ هۆزییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری وڵات و دروستکردنی کەشێکی سەلامەت.
ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرکەوتن لە پاراستنی بەرەی دەرەوەی عێراق ڕاستەوخۆ بەشدارە لە پتەوکردنی سەقامگیری ناوخۆ".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 94
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 116
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3813
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4393
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4565
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4193
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4071
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8390
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15413
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14322
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9938
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545