المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دەرەوە کارنامەی باڵیۆزی کۆریای باشوور و بەنگلادیش لە عێراق وەردەگرێت ‏


23:13 عێراق
2025-07-14
78404

ئەمڕۆ دووشەممە ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن کارنامەی باڵیۆزی کۆریای باشوور و بەنگلادیش لە عێراقی وەرگرت.
‏لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن کۆپییەکی بڕوانامەی باڵیۆزی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە کۆماری عێراق، لی جون ئیل، لە میانی کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا بەڕێوەچوو، وەرگرت".
‏لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، حوسێن بەخێرهاتنی باڵیۆزی کۆریای باشووری کرد"، هیوای "سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی"، هەروەها جەختی لەسەر "پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و سیئۆل و پێشخستنی بەرەو ئاسۆی فراوانتر لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان، وزە، پەروەردە و تەکنەلۆژیا".
‏لای خۆیەوە باڵیۆز لی جون ئیل "دڵخۆشی خۆی بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی لە عێراق" دەربڕی و ستایشی "پێشکەوتنی بەرچاوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات"ی کرد، هەروەها "پابەندبوونی کۆریای باشوور بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی پەرەپێدان و سەقامگیری لە عێراق و بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان" دووپاتکردەوە.
‏ڕوونیشی کردەوە کە "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگاکانی پەرەپێدانی میکانیزمی هاریکاریی دوولایەنە لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کرا".
‏لەبەیاننامەیەکی تری وەزارەتدا هاتتوە : "هەر ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، کۆپییەکی بڕوانامەی باڵیۆزی نوێی کۆماری گەلی بەنگلادیش لە کۆماری عێراق، ئەمدی مەقسودول حەق، لە میانی دیدارەکەی لەگەڵیدا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا وەرگرت".
‏حوسێن بەخێرهاتنی باڵیۆزی بەنگلادیشی کرد و هیوای "سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا"ی بۆ خواست و "ئامادەیی وەزارەتی دەرەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاجیاکاندا".
‏لای خۆیەوە باڵیۆز ئەمدی مەقسودول حەق "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی"،و جەختی لەسەر "پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و قووڵکردنەوەی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کولتووری" کردەوە.
‏ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاریی دوو قۆڵی کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 364
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2113
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3300
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3471
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3734
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8367
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6547
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15075
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7147
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13666
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6890
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6403
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9846