المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دارایی جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەکاتەوە ‏


23:56 عێراق
2026-01-18
45960

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزیری دارایی،جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان کردەوە، بەجۆرێک کە گەرەنتی پشتگیریکردنی ڕەوتی چاکسازیی دارایی و کارگێڕی بکات، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و وەرچەرخانی دیجیتاڵی.
‏هەروەک وەزارەت ئاماژە بەوەدەکات کە سەرجەم گەشتە فەرمیەکان بۆ دەرەوە (ئیفاد) ڕادەگیرێن و لەمەودوا کۆبوونەوەکان بەشێوەی(ئۆنلاین) وەک جێگرەوەیەکی کاریگەر بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێن.
‏وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەنجامدا، کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری سەبارەت بە پێشنیارەکانی چاکسازیی ئابووری و چارەسەرکردنی ڕەوشی دارایی، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا و ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دارایی دەوڵەتدا بگونجێت.
‏وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆبوونەوەکە تەوەرەکانی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی خستە ڕوو، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری دارایی و بەرزکردنەوەی توانایی خەرجییە گشتییەکان، تێیدا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1083)ی ساڵی 2025 تاوتوێ کرا، کە دەقەکەی جەخت دەکاتەوە لەسەر پەیڕەوکردنی سیستەمی بەئەلیکترۆنکردن لە سەرجەم کەرتە حکومییەکاندا و گواستنەوە بۆ کۆکردنەوەی دارایی بە شێوەی ئەلیکترۆنی، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی توانایی وەرگرتنی پارە،و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان، و بەهێزکردنی شەفافیەت و حوکمڕانی.
‏هەروەها ئامادەبووان پێشنیاری ئەنجومەنی وەزاریی ئابوورییان تاوتوێ کرد تایبەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان، کە بڕیاری ڕاگرتنی هەژمارکردنی بڕوانامەکانی لە ڕێکەوتی 2/1/2026ـەوە لەخۆگرتبوو، لەگەڵ ڕاگرتنی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ ئەو وەزارەتانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکان و کۆنترۆڵکردنی پابەندییە داراییەکان.
‏راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە : لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەت ڕێکارەکانی خۆی سەبارەت بە ڕێکخستنی دۆسیەی کادرە مرۆییەکان خستە ڕوو، کە تێیدا سەرژمێرییەکی وردی بۆ کادرەکانی خۆی لە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان کە لە دیوانی وەزارەتدا کاردەکەن ئەنجامداوە و ژمارەیان (304) فەرمانبەرە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامانجی حوکمڕانیکردنی داتاکانی فەرمانبەران و دیاریکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکان و هەڵسەنگاندنی ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی باڵایان بەدەستهێناوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی سوودوەرگرتن لەو ئەزموونانەی کە بەدەستیان هێناوە لە پێناو پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن.
‏هەروەها لە کۆبونەوەکەدا باس لەوەش کراوە: رێماییدرا بۆ دەستەی گشتیی ناوچە سەربەخۆکان کە پێویستە چالاکی (دووبارە هەناردەکردنەوە) کارا بکەن، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (123) لە یاسای گومرگ ژمارە (23)ی ساڵی 1984ی هەموارکراو، بەهۆی ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی ئەم چالاکییە لە بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکاندا هەیەتی.
‏لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئامادەبووان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (11)ی ساڵی 2026یان تاوتوێ کرد، کە تایبەتە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتەکان و ئەو لایەنانەی بەستراوە نین بە وەزارەتەوە بۆ فرۆشتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی (جگە لە ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنەرەکان) کە (15) ساڵ یان زیاتر بەسەر دروستکردنیاندا تێپەڕیوە، بەپێی حوکمەکانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەی دەوڵەت ژمارە (21)ی ساڵی 2013ی هەموارکراو، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانییە داراییەکانی بەگەڕخستن و بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی زیادە.
‏راگەیەندراوەکە : جەختیشی کردۆتەوە کە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی خستە ڕوو، کە ڕاگرتنی سەرجەم ئیفادە دەرەکییەکانی لەخۆگرتبوو، و پشت بەستن بە کۆبوونەوە بەشیوەی (ئۆنلاین) وەک جێگرەوەیەکی کاریگەر بۆ هاوتەریببوون لەگەڵ پێداویستییەکانی مەشق و پەرەپێدان، بە جۆرێک کە خەرجییەکان بپاشکەوت بکرێن بەبێ ئەوەی زیان بە بەرنامەکانی بونیادنانی تواناکان بگات.
‏هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئامادەبووان جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ورد و یەکگرتووی ئەم بڕیارانە، و پێویستی هەماهەنگی هەوڵەکان لە نێوان سەرجەم فەرمانگە و پێکهاتەکاندا، بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان و پشتگیریکردنی ڕەوتی چاکسازی دارایی و کارگێڕی، هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت لە بەهێزکردنی بەردەوامیی پارە و وەرچەرخانی دیجیتاڵی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2046
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2877
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3565
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3624
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3858
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15095
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13731
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6457
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9968