المطلع
عاجل

post-image

وەزیری داد لە دەوحە..دەستکەوتەکانی حکومەت لەپشتیوانیکردنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگای عێراقی دەخاتەڕوو


23:22 عێراق
2024-02-07
40450

ئەمڕۆ چوارشەممە، د.خالید شوانی وەزیری داد،لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی داپەروەری راگوزەر لەڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە لەوڵاتی قەتەر دەستکەوتەکانی حکومەت لەپشتیوانیکردنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگای عێراقی خستەڕوو،
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیێی داد لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:- شوانی لەوتارەکەیدا رایگەیاند ئەمڕۆ شەرەفمەندانە بەشداری لەم کۆنفرانسەدا دەکەین کە بانگەوازی بەدیهێنانی ئامانجی باڵای مرۆیی دەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی هەژاری لە سەرانسەری جیهاندا، چونکە مافی خۆراک یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و ڕوونکردنەوەکانی بڕیاردەری تایبەت لەسەر مافی خۆراک لەخۆ دەگرێت کە تیشک دەخاتە سەر دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ هەر کەسێک بە شێوەیەکی سەربەخۆ یان لەگەڵ کەسانی تردا.

د.شوانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لەم کاتەدا و هەڵبژاردنی ئەم بابەتە گرنگییەکی زۆری هەیە بەتایبەتی لەسایەیی بارودۆخی ئێستای قەیرانی خۆراکی جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخەکان،بەدیاریکراوی لە دوای جەنگەکان و قەیرانی ئاوارەبوون لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان و ململانێ چەکدارییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا کە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە قەیرانی غەزەدا دەرکەوتووە، وخەڵکی ئەم کەرتە بەدەستی قەیرانێکی سەختی خۆراک و دەرمان و نەبوونی یارمەتی مرۆیی و فریاگوزارییەوە دەناڵێنن کەلەئەنجامدا کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دروستکردووە قوربانییەکانیشی بریتین لە منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان،هەروەها مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا،و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین،وکەمبوونەوەی ئاستەکانی ئاو، زیادبوونی رێژەی سوێری لە زۆربەی ناوچەکاندا،بەهاوتەریبی لەگەڵ کۆچ،وئاوارەبوون وگۆڕینی شێوازی کارکردن،وکەمکردنەوەی رووبەری سەوزایی،وکەمبوونەوەی بەرهەمی سامانی ئاژەڵداری،بگرە لەگەڵ ئەوەشدا کارەساتە سروشتییەکان لەسەر ئاستی جیهان کەبەگشتی هەموو ئەو فاکتەرانە فشارێکی گەورەیان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان دروستکردووە و کاریگەری نەرێنییان   لەسەر مافە جیاجیاکانی مرۆڤایەتی بۆ هەموو چینە مرۆییەکان هەبوو.

وەزیری داد ڕوونیکردەوە کەئەم بارودۆخە وادەخوازێت هەموومان بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی بۆ وڵاتان بگرینە ئەستۆ بە بەدەستەبەرکردنی خۆراکی پێویست بۆ هەمووان، هەروەها پێویستی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافە لە سەرانسەری جیهاندا،لەبەر ئەوەی ئێمە لەبەردەم پرەنسیپە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤین کە وامان لێدەکات دەرفەت بۆ کۆمەک و هاوکاری دروست بکەین، بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر ناچارین کە پێکەوە شان بەشانی یەکتر یەک دەست بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانە مرۆییە یەک لەدوای یەکانە ودروستکردنی سیستەمی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ پاراستنی سەرچاوەکان ودەستەبەرکردنیان بۆ داهاتوو ودواڕۆژدا وکارکردن بۆ ڕاگرتنی هەژاری لەناوچەکەمان و جیهاندا.
هەر لەم بارەیەوە ئاماژەیشیدا کە عێراق لەم کاتەدا لەو قەیرانانە بەدوور نەبوو و کاریگەرییەکانی زۆر گەورە بوون بەتایبەتی لەسایەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین ودابەزینی ئاستی ڕووبارەکان لە عێراق کە هەڕەشە لە کشتوکاڵی وڵاتەکەم دەکات وبۆتە تەحدایەکی گەورە لەسەر ئاستی نیشتمانی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە گرنگەکانی هاوڵاتی.حکومەتەکەمان چەندین دەستپێشخەری کردووە لە ماوەی حوکمڕانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ دڵنیابوون لەبەدەستهێنانی مافی خۆراک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاوڵاتیانی نیشتەجێی وڵات بەبێ جیاکاری و پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە عێراق، لەوانەش جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی فریاکەوتن بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمی خۆراک و دەستەبەرکردنی  پاراستنی ئاسایشی خۆراک و چاکسازی لە سیستەمی کۆبوونی خۆراک بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی تەواوی کەرەستەی خۆراکی سەرەکی وبەئامانجکردنی سوودمەندان لەهەموو ناوچەکانی عێراق  و تەرخانکردنی گوژمەی پێویست بۆ ئەم چینە لەبوودجەکانی گشتیدا ودابەشکردنیان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو لەلایەن دەوڵەتەوە لەگەڵ پشتیوانیکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی وفراوانکردنی سوودمەندان،بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان ولانیکەم دابینکردنی بژێوی ژیانێکی شکۆمەند 
لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی زیاتر بۆ ئاوارەکان وپەرەپێدانی پلانی گونجاو بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەیڕەوکردنی شێوازی گونجاو ئیوکۆلۆژی بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خۆراک و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان ورووبەرە سەوزاییەکان لەمیانی پەسەندکردنی یاساکانی گونجاوی ژینگەیی.

جەنابی وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لەرێگەی دامەزراوەکانیدا لەوانە چاودێرییەکان وەک کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کار دەکات بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی پاراستن و چاودێریکردن وبەدواداچوونی مافی خۆراک بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی و پێشکەشکردنی پێشنیاری پەیوەندیدار بۆ دەوڵەتی عێراق.

لە کۆتاییدا، وەزیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتنامەیە دەربڕی و هیوای خواست کە دەرئەنجامەکانی بەسوود بێت بۆ هەموو وڵاتان بۆ پاراستنی مافی خۆراک و دابینکردنی ڕێکارەکان بۆ چاودێریکردن و برەودان و بەردەوامبوونی ئەم مافە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لەوەی هەمووان دەستیان بە خۆراکی پێویست و تەندروست بگات و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆ قەیرانی خۆراکی جیهانی لەچوار چێوەی مافەکانی مرۆڤدا شەفاف بێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3181
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3607
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4120
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3961
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7428
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7946
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7325
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14107
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7214
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060