المطلع
عاجل

post-image

وەزیری بازرگانی زیاتر لە 4 ملیۆن بندیوار لە فایلی کۆبۆنی خۆراک ئاشکرا دەکات


18:49 عێراق
2025-12-17
43664

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانی، ڕایگەیاند: زیاتر لە ٤ ملیۆن بندیوار و دووبارە و گەشتیار لە دۆسیەی کارتی بەشەخۆراکدا ئاشکرا کراون.
وەزیری بازرگانی لە وتەیەکدا لە میانی چالاکییەکانی "هەفتەی دەستپاکی نیشتمانی"، کە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووه،رایگەیاند: "دەستپاکی تەنها دەقی یاسایی یان ڕێکاری کارگێڕی نییە، بەڵکو ڕێبازێکی ڕەفتاری دامەزراوەیی و کەلتوورێکی كۆمەڵایەتی چەسپاوە کە ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر کارایی ئەدای کار هەیە و متمانەی هاوڵاتی بەهێز دەکات".

وتیشی: "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و پێویستی بە ئیرادەیەکی ڕاستگۆیانە و پابەندبوونێکی ڕاستەقینە هەیە، لەم چوارچێوەیەشدا شانازی دەکەین بەو ئەنجامە پێشکەوتووانەی وەزارەتی بازرگانی لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتدا بەدەستی هێناوە". ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەتی بازرگانی بە توندی و بەرپرسیارێتییەوە بەردەوامە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دۆسیەیەک کە گومانی گەندەڵی لەسەر بێت، و کار دەکات بۆ ڕەوانەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دادوەری بە پشت بەستن بە بەڵگە و زانیارییە بەردەستەکان".

وەزیر جەختیشی کردەوە: لەسەر "ڕۆڵی سەرەکی هاوڵاتی لە پاڵپشتیکردنی سیستەمی دەستپاکی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی حاڵەتەکانی گەندەڵی یان دەستدرێژیکردنە سەر پارەی گشتی، بە جۆرێک کە هاوبەشی نێوان کۆمەڵگە و دامەزراوە چاودێرییەکان بەهێز بکات و بەشداربێت لە چەسپاندنی متمانەی دوولایەنە و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ جێگیرکردنی بنەماکانی حوکمڕانی". وتیشی: "وەزارەت بەردەوامە لە بەرنامەکانی گۆڕانی ئەلیکترۆنی، و گۆڕانکارییەکی ئەلیکترۆنی گەورە لە وەزارەتی بازرگانی ڕادەگەیەنرێت، لەگەڵ خستنەگەڕی بەرنامە و خزمەتگوزارییەک کە پێشتر بوونیان نەبووە، ئەمانەش دەبنە هۆی کەمکردنەوەی گەندەڵی یان دواخستن و وادەپێدان".

سەبارەت بە کارتی بەشەخۆراک، غەریری ڕوونیکردەوە کە "زیاتر لە چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار (٤،٤٠٠،٠٠٠) هاوڵاتی لە نێوان ناوی وەهمی، دووبارە و گەشتیاردا ئاشکرا کراون، کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا نە لەلایەن بریکار، نە خێزانەکان و نە فەرمانبەری پەیوەندیدارەوە ڕانەگەیەنراون".

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا: "وەزارەتی بازرگانی تەنها وەزارەتی کارتی بەشەخۆراک نییە، چونکە ئەوەی لەسەرمان بووە سەبارەت بەم دۆسیەیە و ئاسایشی خۆراک ئەنجاممان داوە، جگە لە چاودێریکردنی بازاڕەکان، بەدیهێنانی هاوسەنگی نرخ، ڕێگە نەدان بە دەستکاریكەرانی نرخ، و کارکردن بە ئاراستەی ڕێکخستنی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی، دەرکردنی داتای دروست، پشت بەستن بە بەئەلیکترۆنیکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیکە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 0
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 0
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3813
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4393
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4565
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4193
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4071
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8390
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15413
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14322
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9938
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545