المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق ئاسایشی ئێمەیە


18:24 كوردستان
2025-02-17
78183

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لەگەڵ مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێكی یاوەری کۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان، هەردوولا جەختیان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌و بوارانه‌دا كرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن، به‌تايبه‌تى بوارى ئابوورى.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ڕێككه‌وتنى عێراق و ئێران بۆ پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان و ڕۆڵ و هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە خوازیاری ئەوەیە ڕۆڵی ئارامی و سەقامگیری ببینێت لە ناوچەكەدا و بەهیچ شێوەیەک نابێتە سه‌رچاوه‌ى هەڕەشەو ناسەقامگیری بۆ وڵاتانی دەورووبەر، هه‌روه‌ها باسى لە گرنگيی پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، "تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی كۆبوونەوەكە بوو".

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له‌ لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانيدا، باسيان له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، نێچيرڤان بارزانى لە کۆنگرەکەدا گوتى: "بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێز ئاغای دكتۆر مەجید ته‌خت ڕه‌وانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان دەكەم، جەخت لە گرنگيی پەیوەندیی مێژووییمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەینەوە كە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژوەندیی هاوبەش دامەزراوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ عێراق، پێزانینی خۆمان بۆ پشتگیرییەكانیان لە قۆناغە جیاجیاكاندا دەردەبڕین و سوپاسیان دەكەین".
ئێمە لە هەرێمی کوردستان بڕوامان وایە كە پەیوەندیی بەهێز و هاوسەنگ لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچه‌كه،‌ زۆر پێويست و گرنگە‌، عێراق و هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵ دەدەن پەیوەندییەک له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به‌ تايبه‌تى كۆمارى ئيسلامى بنیات بنێن لەسەر بنەمای ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، نێچیرڤان بارزانی وادەڵێت.
سەرۆکی کار بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ينه‌وە لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و فراوانکردنی هاوكاریی هاوبەش لە هەموو بوارە جیاجیاكاندا، لە بواری ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگی و لە بواری ئەمنیدا.
لەم دیدارەدا جەختمان كردۆتەوە لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا و دووپاتمان كردووه‌تەوە لە پابەندبوونی خۆمان لە چوارچێوەی ئەو میكانيزمەی كە دانراوە لەڕووی ئەمنییەوە كە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك عێراق بەتایبەتی هەرێمی كوردستان نەبێتە سەرچاوەیەكی هەڕەشە بۆ ئاسایشی ئێران، دووبارە زۆر زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی جێگری جەنابی وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەین كە ئەمە یەكەم جاریەتی تەشریف دەهێنێت بۆ هەرێمی كوردستان، زۆر بە خێر بێيت بە سەر چاو.

دواتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتەیەکدا لە کۆنگرەکە گوتی: زۆر بواری باش ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەسەر كرد وەک دوو وڵات، وڵاتانی دراوسێ عێراق و ئێران، هەروەک ڕامگەیاند هاوبەشییەكی زۆرمان پێكەوە هەیە و لەگەڵ هەرێمی كوردستانیشدا بە هەمان شێوە هاوبەشییەكی زۆری كولتووری، ئایینی، زمانی، مێژوویی و شارستانیمان هەیە و هەموو ئەوانە هاوكاریمان دەكەن كە پەیوەندییەكانمان زیاتر لە جاران بەهێز بكەین، لە زۆر بواری جیاوازدا هاوكاریمان هەیە بەتایبەت لە بواری ئابووری و زۆر كاری دیكە دەتوانین ئەنجامی بدەین.
ئەمڕۆ لە گفتوگۆكانماندا لە هەولێر، بەتایبەتى باسمان لە پرسی ئابووری لەگەڵ وڵاتی دراوسێ كرد، هەروەها بە شێوەیەكی سروشتی ئێمەش هەر لەم چوارچێوەیەدا كارەكانمان بەردەوام دەبێت لە بواری گەشتیاری و ئەزموونی كار لەنێوان هەردوو حكوومەتدا، بواری زۆر باش هەیە كە دەتوانین بەكاری بهێنین بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی گەلانی هەردوولا.
هەروەها بابەتی ئاسایش یەكێک لەو بابەتانە بوو كە گفتوگۆمان لەسەر كردووە و بەدواداچوونی بۆ دەكەین و پێمانوایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێمەیە، ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق ئاسایشی ئێمەیە و دەبێت دەست بدەینە دەستی یەكتری و ئەو كێشە و گرفتانەی كە هەیە بتوانین چارەسەری بكەین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 3815
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 4523
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 4393
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 5300
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 5411
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 5733
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5015
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 5694
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 5539
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 5337
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5937
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 8722
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 8349
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5950
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5885
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 12318
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 9580
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 10382