المطلع
عاجل

post-image

وتەبێژی کرملێن: لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بەردەوامە


17:50 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-03-25
49747

وتەبێژی کرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژەی بەوە کرد لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بەردەوامە و پێویستە چاوەڕوانی ئەو زانیارییە بکرێت کە لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکردنی یاساوە لە بارەی ئەو ڕێکخراوەی هێرشەکەی ئەنجامداوە بڵاودەکرێتەوە.
پێسكۆڤ وەڵامی پرسیارێکی دایەوە لە بارەی ئەوەی بەرپرسانی ڕووسیا باسیان لە ئەگەری ئەوە نەکردووە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشەکەی سەر هۆڵی شارەوانی کرۆکوسی لە مۆسکۆ ئەنجام دابێت.
دمیتری پێسكۆڤ ئاماژەی بە بەردەوامی لێکۆڵینەوە لە بارەی هێرشەکە کرد و ڕایگەیاند: "هێشتا لێکدانەوەیەکی دروست نەکراوە. لێکۆڵینەوەکە درێژەی هەیە. تەنیا باس لە داتای سەرەتایی کراوە و هیچی دیکە".
وتەبێژی کرملین پێسکۆڤ، باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەردەوامی لێکۆڵینەوە، پێویستە چاوەڕوانی ئەو زانیارییە بکرێت کە لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکردنی یاساوە سەبارەت بە بابەتەکە بڵاودەکرێتەوە.
پێسکۆڤ ئەوەیشی خستەڕوو کە دەزگای هەواڵگریی ڕووسیا بە چڕی کار دەکات و بەرەنگاری هەموو ئەو ئاستەنگانە بوونەتەوە کە ڕووبەڕووی ڕووسیا و کۆمەڵگە دەبنەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی ئایا هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بە شکستی هەواڵگریی ڕووسیا دادەنێرێت یان نا، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: "بەداخەوە جیهانەکەمان نیشانی دەدات کە هیچ شارێک، هیچ وڵاتێک بە تەواوی بەدەرنین لە مەترسیی تیرۆر".
پێسکۆڤ ئاماژەی بە گرنگی هاریکاریی کرد لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پرۆسەیەکی هەمیشەییە کە پێویستی بە هاریکارییەکی تەواو گشتگیریی نێودەوڵەتیی هەیە، بەڵام لە ئێستادا کە پێدادانەکان زۆر زیادیان کردووە ئەم هاریکارییە بە تەواوی بەڕێوەناچێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2143
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2893
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3624
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3882
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7664
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15095
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13818
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057