المطلع
عاجل

post-image

وتارى سودانى لە لوتكەی ئاشتی قاهیرەی 2023دا


15:33 عێراق
2023-10-21
38151

محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ شەممە جەختیکردەوە كە عێراق بە توندی هەوڵەكانی چۆڵكردنی كەرتی غەززە لە گەلەكەی ڕەتدەكاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق دواناكەوێت لە پێشكەشكردنی هەر جۆرە هاوكارییەكی ئەگەری بۆ كەرتی غەززە.
سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا لە لوتكەی ئاشتی قاهیرەی 2023دا بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی خۆی وتی: گەلی فەلەستین بە ئامانجگرتنی خەڵكی مەدەنی لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و كڵێسا و نەخۆشخانەكاندا دەخرێنە ژێر پرۆسەیەكی جینۆسایدەوە،دەركەوت كە كۆمەڵكوژی نەخۆشخانەی (معەمەدانی) ڕووخساری ڕاستەقینەی داگیركاری زایۆنیستی نیشان دا و مەبەستەكانی كە لە هەموو هێڵە سوورەكان تێپەڕی.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەوەی روودەدات جەنگی تەواوە كە بەكوشتنی خەڵكی بێ دیفاع و سەپاندنی گەمارۆیەكی خنكێنەرە بەسەر ئەوەی لەژیانیان ماوەتەوە ،ئەستەمە بەووشە وێنا بكرێت كە رۆژانە چی روودەدات لە دڕندایەتی و كۆمەڵوژی وناشتنی بێتاوانەكان لەژێر دار وبەردی ماڵەكانیان لەسەر زەوی یەكەم ئاوارەبوونیان لەرۆژانی نەكبە لە ساڵی 1948.
جەختیشی لەوە كردەوە :  كە ئەمڕۆ غەززە تاقیكردنەوەیەكی نوێ بۆ نەزمی جیهانی پێكدەهێنێت، كە چەندین جار شكستی هێناوە لە جێبەجێكردنی بەهاكانی مرۆڤایەتی و دادپەروەری و ئازادی كە داوای دەكات و فەڵەستین شایەتحاڵێكی زیندووە بۆ ئەم شكستە، ئاماژەی بەوەشكرد كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بەم داگیركارییە ڕقاوییە بهێنرێت و ئازارەكانی گەلی فەلەستین ڕابگرین.
سەرۆك وەزیران لە درێژەی قسەكانیدا وتی: نادادپەروەری ئاشتییەكی بەردەوام بەرهەم ناهێنێت و هیچ ڕێگەیەك نییە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و كۆتاییهێنان بە توندوتیژی جگە لە لابردنی هۆكارەكانی، دیارترینیان داگیركاری و سیاسەتەكانی هەڵاواردنی ڕەگەزییە و كە قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلكردنی یاساكان، لەوانەش یاساكانی جەنگ، و ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڵاوبوونەوەی ململانێكان دەبێت لەسەر ئاستی ناوچەیی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا : كە داگیركاری بەردەوامە لە پێشێلكردنی ڕێككەوتننامەی سێیەمی جنێڤ سەبارەت بە دیلەكانی جەنگ و ڕێككەوتننامەی چوارەم كە پارێزگاری لە خەڵكی مەدەنی لە ناوچە داگیركراوەكان دابین دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە كیانەكەی زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلكردنی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنییەكان و جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، و زیاتر لە 78بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەست بەو پرسی  فەلەستینی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەگەر ڕێز لە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان بگیرایە و دەزگا نێودەوڵەتییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرتایە، پرسی فەلەستین نەدەگەیشتە ئەم هەلومەرجە كارەساتبارانە،عێراق بە توندی هەوڵەكانی چۆڵكردنی كەرتی غەززە لە گەلەكەی ڕەتدەكاتەوە و هیچ بوارێك نییە بۆ چۆڵكردنیی كەرتی غەززە، باسی نیشتەجێكردن دەكەن، یان دروستكردنی كەمپی پەنابەران و هیچ شوێنێك بۆ فەلەستینییەكان نییە جگە لە خاكەكەیان.
سودانی جەختی لە پێویستی ئاگربەستی دەستبەجێ و كردنەوەی دەروازە سنوورییەكان و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەكان و كەرەستەی فریاگوزاری و دواتر كاركردن بۆ دەستەبەركردنی ئاڵوگۆڕێكی سەلامەت و هەمەلایەنەی زیندانیان و دەستبەسەركراوان، جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەوڵەكان بدرێن بۆ ئەوەی گەمارۆی كەرتی غەززە بە تەواوی هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كارەساتەكە دووبارە نەبێتەوە.
ناوبراو داوای دامەزراندنی سندوقێك بۆ پشتیوانی و ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززەی كرد و  عێراقیش دواناكەوێت لە پێشكەشكردنی  هاوكارییەكان ، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی پرسی فەڵەستین و هەوڵدان بۆ ناشتنی بوەستێنرێت، و نەخێر مرۆڤ مافی ئاشتبوونەوە، سازشكردن، یان بەخشینی هەیە بەناوی گەلی فەلەستین، چونكە فەلەستینییەكان خاوەنی زەوی و پرسەكەن.
ڕوونیشی كردەوە :  كە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و لەگەڵ ئەوەشدا هەموو گەلانی ئازاد، هێشتا داوای دەوڵەتێكی فەلەستینی دەكات كە قودس پایتەختی خۆی بێت، نەك بە هۆی نیشتەجێبوونەكانەوە لەت بكرێت، یان بەهۆی پەڕینەوە و سیاسەتی برسیكردنەوە زەلیل بكرێت، و بەردەوامبوون لە پشتگوێخستنی مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین تەنیا توندوتیژی و توندڕەوی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەكە و جیهاندا بەرهەم دەهێنێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2769
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2444
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3764
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3177
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3798
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3839
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4562
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5358
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 13335
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 13403
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5048
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7682
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7573
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6901
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7402
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18655
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18829