المطلع
عاجل

post-image

هەرێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی راگرتنی موچه‌ی به‌شێك له‌ خانەنشینانی سەربازی بڵاودەکاتەوە


21:47 كوردستان
2026-03-12
36347

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوری له‌باره‌ی خەرجنەکردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی موچەدا نیه‌ ژمارەیان لە 801 کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی 70 موچەیان بۆ خەرج کراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی بەهۆی تەواونەبون و پەسەندنەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە داخڵی لیستی موچە بکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سەبارەت بە خەرجنەکردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، "زیادکردنی ناوی فەرمانبەر یان خانەنشین یان هەر موچەخۆرێک لە لیستی موچەی مانگانە پەیوەندی بەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە نییە، بەڵکو ئەو ڕێکارە پەیوەستە بەوەزارەت و یەکە ژمێریاریەکانی دەرەوەی وەزارەتی داراییەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی موچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان لە 801 کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی 70 موچەیان بۆ خەرجکراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی، بەهۆی تەواونەبون و پەسەندنەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە لەمانگی شوباتدا داخڵی لیستی موچە بکرێنەوە، کاتێک لیستی موچە و دۆسیەکانیان گەیشتوەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شوبات لەبەغداد بووە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەکاتی وردبینی لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دەرکەوتوە بەشێکی زۆریان (upn)یان نەبوە و بەشێکیشیان وارسن و مامەڵەی وارسیان بۆ نەکرابو، دوای ئەنجامدانی وردبینی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ( 750) خانەنشینیان دۆسیەکانیان پەسەندکراوە و لەلیستی موچەی مانگی ئازار لەسیستەمی پەیڕۆڵ داخڵ کراونەتەوە و موچەیان بۆ بەستراوەتەوە، هەر موچەخۆرێکیش (upn)ی نەبێت ناتوانرێت داخڵی سیستەمی پەیڕۆڵ بکرێت کە لە ئێستادا لیستی موچە بەو سیستەمە ئامادە دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه‌، سەبارەت بە شایستەی موچەی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی کە لە چەند مانگی ڕابردو موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە کە ئەو موچانە وەک شایستەیەک دەمێنێتەوە تا کاتی پەسەندکردنی بودجە و دواتر هەموی بەسەریەکەوە خەرج دەکرێتەوە، لە بەرئەوەی لە ئێستادا بودجە پەسەند نەکراوە و مانگانە تەنها کار بەخەرجکردنی یەک لەسەر دوازدەی ساڵی ڕابردو دەکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 2096
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2863
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3586
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 3105
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4069
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3976
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3638
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5072
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6679
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6696
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5141
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9227
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 9070
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7612
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8851