المطلع
عاجل

post-image

هێزە ئەمنییەکانی پارتی ڕێگری لە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دەکەن خۆپشاندان لە هەولێر ئەنجامبدەن


11:51 كوردستان
2025-02-09
114477

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە مامۆستایانی مانگرتوو و ناڕازی بەرەو شاری هەولێر بەڕێککەوتن بۆ گەیاندنی دەنگیان و بڕیاریان دابوو لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپشاندان بکەن.
بەڵام لە بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێری پایتەخت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریان لێکرا و ئومێد خۆشناو، ئەندامی پارتی و پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گوتوویەتی: "هەولێر تاقەتی نییە پێشوازی لە میوانی ڕەزاگران بکات و پێشوازی لەو جۆرە کەسانە بکات"، ئەوەش وەک ئاماژە بۆ مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی کە بڕیاربوو درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن و بەرەو هەولێر بڕۆن، بۆ داواکردنی مافەکانیان و چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەو شایستە داراییەکانیان.
ئەمەش لەکاتێکدا، ماوەی 13 ڕۆژە مامۆستایانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و تەندروستی هەندێکیان خراپە و بەردەوامن لە خۆپشاندان.
ئەم خۆپشاندانانە و ناڕەزایەتی کە دژی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمە کە تا ئێستا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو و بەشێک لە مووچەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش نەکردووە و خۆپشاندەران داوا دەکەن کێشەکانیان بە ڕیشەیی چارەسەر بکرێت و کۆتایی پێبێت.
هاوکات، ماوەی 13 ڕۆژە چەندین مامۆستای ناڕازی لە پێنەدانی مووچەو شایستە داراییەکانیان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە، مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، "سوورن لەسەر مانگرتن تاوەکو دەگەن بە ئامانجەکانیان".
لەلایەکی ترەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە هەولێری پایتەخت، مامۆستا عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا، دوای ئەوەی داوای کردبوو خۆپشاندان لە هەولێر و دهۆک دژی حکومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان.
لەلایەکی ترەوە ‏د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژی هەینی لە 11هەمین ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایان هۆشداری لە دۆخی تەندروستی مانگرتووان دا و دەڵێت: "لەمڕۆوە دۆخیان پێ دەنێتە باری مەترسیدارەوە".
بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەمڕۆوە قۆناغێكی تری تەندروستی مانگرتووان دەستپێدەكات، كێشیان دادەبەزێت، هەموو ئۆرگانەكانی لەشیان روو لە لاواز بوون دەكات.

لەکاتێکدا تا ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی 2ـی 2025، حکومەتی کابینەی نۆیەمی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان مووچە و شایستە داراییەکانی مانگەکانی 12ـی 2024 و مووچەی بەشێک و فەرمانبەرانی مانگی 1ی 2025 دابەشنەکردووە، لەکاتێکدا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و وتەبێژی حکومەت وەرگرتنی بڕی 958 ملیار دینار بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی 1 لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند.

هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە مامۆستایانی سلێمانی کردبوو کە واز لە خۆپشاندان و مانگرتنیان بێنن و دەڵێت: "كێشەی مووچە چارەسەرکرا"، بەڵام هیچ کردارێکی جددی لەوبارەیەوە بۆ مامۆستایانی سلێمانی و کوردستان نەکراوە و تا ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە و شایستە داراییەکانی دوو مانگی پێش ئێستایان وەرنەگرتووە.
تا ئەمڕۆ یەکشەممە، ماوەی 13 ڕۆژە خۆپشاندان و مانگرتنی مامۆستایانی شاری سلێمانی بەردەوامە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3688
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4121
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4033
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10780
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7993
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14218
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060