المطلع
عاجل

post-image

هێرشی چڕ بۆ سەر شێخ مەقسود دەستیپێكرد و بە توندی بەرپەچ دەدرێتەوە


22:43 كوردستان
2026-01-09
33300

گروپەكانی سەر بە حكومەتی كاتی سوریا هێرشی چڕیان بە تانك و تۆپ بۆسەر گەڕەكی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب دەسپێكرد و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەتوندی روبەڕوی گروپەكانی دیمەشق بونەتەوە، هاوكات ئەمشەو دو هێرشی دیكەیان پوچەڵكردوەتەوە و شەڕڤانان كۆبونەوەیەكی گەورەی گروپ و میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشقیان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسود کردە ئامانج.
میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان لەزاری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب بڵاویانكردەوە، شەڕ لە شێخ مەقسود دەستپێكردەوە و بەجۆرەها چەكی قورس بۆردومانی گەڕەكەكە دەكەن و بە تانکەوە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن، بەڵام هێزەكانی ئاسایش بەتوندی روبەڕوی گروپەكانی دیمەشق بونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمشەو گروپە چەكدارەكانی عەمشات و حەمزات و نورەدین زەنکی كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن، لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەربە حکومەتی سوریا، دوجار هەوڵیاندا لە ناوچەی وادی زەیتونەوە هێرش بکەنە سەر گەڕەکی شێخ مەقسود، بە پاڵپشتی تانک و چەکی قورس، ئاسایشی ناوخۆ هەوڵەکانیان پوچەڵکردەوە و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن".
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی سوریا، گروپە چەكدارەكانی سەربە دیمەشق، شێخ مەقسودیان وەك ناوچەكی سەربازی داخراو راگەیاندوە و لە كاتژمێر 6.30 ئێوارەی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندوە وەك ئامادەكاری بۆ گەڕێكی تری بۆردومانی گەڕەكی شێخ مەقسود.

هاوكات ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب كەمێك پێش ئێستا ڕاگەیاند، شەڕڤانانمان كۆبونەوەیەكی گەورەی گروپ و میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشقیان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسود کردە ئامانج و زیانی گیانیان پێگەیاندن

دەشڵێت، "شەڕ و پێکدادانەکان بە توندی بەردەوامن، لە کاتێکدا تۆپبارانی توند و بەردەوامی میلیشیاكان هەمو ناوچە نیشتەجێبووەکانی ناو گەڕەکەکە  دەکەنە ئامانج، بە نەخۆشخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیشەوە".
ماوەی چوار رۆژە هێرشی سەختی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بەردەوامە و شه‌وی رابردوش وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگه‌یاند له‌كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تا كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نن و مۆڵەت دەدەین بە هێزەكانی ئەو دو گەڕەكە خۆیان ڕادەست بكەن و بە پارێزراوی دەبرێنە ناوچەكانی هەسەدە. بەڵام ئەنجومەنی ئەو دو گەڕەكە ئەو داوایەیان ڕەتكردەوە و جەختیان لە "بەرگری تا مردن" كردوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3761
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4183
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14229
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060