المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین


23:54 كوردستان
2026-03-11
32817

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ناوچەکە لەناو ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕدایە، "ئەم دۆخە ئاڵۆزه‌ پێمان دەڵێت کە پێویستە هەمو لایەک بە هەستیاری و به‌رپرسیاریه‌تییەوە مامەڵە بکەن"، ده‌شڵێت، "لە عێراقیش پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین و سەقامگیری بە یەکترقبوڵکردن و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپەروەری بەدیدێت".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 56 ساڵه‌ی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، رایگه‌یاند، "ئەو ڕێککەوتننامەیە گەورەترین دەستکەوتی سیاسی و یاسایی بو، وەک یەکەم بەڵگەنامەی فەرمیی دانپێدانان بە مافەکانی گەلی کوردستان لە مێژوی هاوچەرخدا تۆمارکرا و بوه‌ بنه‌مای هه‌مو ده‌ستکه‌وته‌کانی دواتری هه‌رێمی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نمونەیی بو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، مێژو سەلماندی کە پاشگەزبونەوەی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عێراق لەو ڕێککەوتنە و پەنابردن بۆ لۆژیکی هێز لەجیاتی گفتوگۆ، عێراقى ڕوبەڕوی چەندین دەیە شەڕ، ماڵوێرانی، ناسەقامگیری و بەفیڕۆدانی سامانە مرۆیی و ماددییەکان کردەوە کە تا ئەمڕۆش باجی ئەو هەڵە مێژویییانە دەدات.
نێچیرڤان بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، ناوچەکەمان لەناو ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕدایە، ئەم دۆخە ئاڵۆزه‌ پێمان دەڵێت کە پێویستە هەمو لایەک بە هەستیاری و به‌رپرسیاریه‌تییەوە مامەڵە بکەن و کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن و ڕێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕ و ئاڵۆزییەکان بگیرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "لە عێراقیش پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین و بزانین کە سەقامگیری بە یەکترقبوڵکردن و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپەروەری بەدیدێت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "جەخت لەسەر یەکڕیزی و تەباییی نێوان لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە وەک تاکە گەرەنتی بۆ پاراستنی قەوارەی فیدراڵی و ده‌ستکه‌وت و مافە دەستورییەکانمان، با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دور بخەینەوە و داهاتویه‌كى گەشتر، ئاوەدانتر و پڕ لە ئاشتی بۆ نەوەکانمان بنیات بنێین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1198
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1265
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4023
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4745
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4794
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4403
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4226
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7606
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8501
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8187
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7554
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545