المطلع
عاجل

post-image

نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌يه‌كى كونسولخانه‌ى ئێراندا كرد


17:07 كوردستان
2024-01-08
31990

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كونسولخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌دا كرد كه‌ ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى كرمان له‌ ئێران له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى تيرۆرستيى داعشدا، شه‌هيد بوون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داگه‌یاند: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسولى گشتيى ئێران، وێڕاى گه‌ياندنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌يه‌كى له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
تيايدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
نێچیرڤان بارزانی هێرشه‌كه‌ى‌ به‌ سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسيى ڕاسته‌قينه‌ى تيرۆر زانى‌ و نووسيويه‌تى: “بۆيه‌ پێويستيمان به‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌ و جيهان هه‌يه‌ بۆ له‌‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه‌ دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه‌ و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و جيهانه‌.”
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئێران ده‌ربڕيوه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی مەبەستی سەردانەكەی و دۆخی ئەمنیی ناوچەكەى كرد.
سەرەتا گوتی “ ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسولخانەی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانييانى ئەو كارە تیرۆرستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە. هاتبووین سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەیەنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمە هەیه‌. جه‌ختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیشدا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپاتمان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به‌ عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە”.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمه‌يە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له‌ ڕابردوودا دووپاتمان كردووته‌وه‌ و ئێستايش دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران”.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 463
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 1848
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 3115
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 3619
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 4144
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 4389
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 4278
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4651
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 4658
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 4277
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5457
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 7211
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 7183
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5290
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5295
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11489
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8297
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9400