المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد


15:50 كوردستان
2024-03-27
84747

ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئاداری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان  مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵۆگۆڕ كرا و پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە "هەر لە 1991ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە. ماوەی دووساڵە كە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت، ئێستاش كە بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدڕاڵ و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەسكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت".

بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگەی فیدڕاڵ كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت". سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند، "ئێمە ناچینە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدڕاڵ كە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن". هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە، "تێبینی و داواكارییەكانی پارتی یاسایی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ڕاست و ڕەوا و بێگەردە".
بارزانی لە بەشێكی دیکەی گوتەکانیدا تیشكی خستەسەر، "سیاسەتی برسیكردن و بڕینی بودجەی خەڵكی كوردستان و جەختی كردەوە كە ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت بۆ لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان، بەپێویستی زانی كە چارەسەرەكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی بودجەی هەرێم دابنرێت". ئەوەشی بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە كە "ئێمە پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستان دروست بووە نەك بە بڕیاراتی دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان".

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە، وڵاتەكەی هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردوو هەتا ئێستا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و پاڵپشتیەتی و لەگەڵ هەرێمی كوردستانی بەهێز و سەقامگیر دایە. باسی لەوەشكرد "ڕۆڵی پارتی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان گرنگە و پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا بە بێی ڕۆڵی پارتی پڕۆسەیەكی كامل نابێت و دەمانەوێت یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان". ڕاشیگەیاند، لە نیگەرانییەكانتان تێ دەگەین و بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەشدار و هاوكار بن بۆ چارەسەری كێشەكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر آب 2026

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر آب 2026

2026-07-30 17:22 1336
زيدان وأردوغان يبحثان تعزيز التعاون القضائي والقانوني بين العراق وتركيا

زيدان وأردوغان يبحثان تعزيز التعاون القضائي والقانوني بين العراق وتركيا

2026-07-30 17:00 2173
استقرار أسعار الدولار في بغداد وارتفاعها في أربيل عند الإغلاق

استقرار أسعار الدولار في بغداد وارتفاعها في أربيل عند الإغلاق

2026-07-30 16:56 642
الديوانية.. ضبط مسؤول الحسابات بديوان المحافظة وموظفين بتهم الرشوة والاختلاس

الديوانية.. ضبط مسؤول الحسابات بديوان المحافظة وموظفين بتهم الرشوة والاختلاس

2026-07-30 15:05 6852
إيران تعلن تدمير 3 مقاتلات أمريكية باستهداف قاعدة الأزرق في الأردن

إيران تعلن تدمير 3 مقاتلات أمريكية باستهداف قاعدة الأزرق في الأردن

2026-07-30 14:33 1909
الغارديان: الانخراط السعودي بضربات العراق نقطة تحول تدفع المنطقة نحو "المجهول"

الغارديان: الانخراط السعودي بضربات العراق نقطة تحول تدفع المنطقة نحو "المجهول"

2026-07-30 13:25 2688
الناطق باسم القائد العام: لا أدلة تثبت انطلاق اعتداءات من داخل العراق

الناطق باسم القائد العام: لا أدلة تثبت انطلاق اعتداءات من داخل العراق

2026-07-30 12:20 2117
الصدر: كفاكم تصرفات غير عقلانية.. ولا عزاء لمن تسبب بفقدان المجاهدين

الصدر: كفاكم تصرفات غير عقلانية.. ولا عزاء لمن تسبب بفقدان المجاهدين

2026-07-30 11:39 15643
الإيقاع بشبكة فساد كبرى في بلدية الديوانية وصدور 30 أمر قبض وتفتيش

الإيقاع بشبكة فساد كبرى في بلدية الديوانية وصدور 30 أمر قبض وتفتيش

2026-07-30 11:33 11080
الأنواء: غبار وحرارة تصل إلى الـ50 مئوية الأسبوع القادم

الأنواء: غبار وحرارة تصل إلى الـ50 مئوية الأسبوع القادم

2026-07-30 09:28 2416
الإطار التنسيقي يحذر من جر العراق إلى الصراعات ويستنكر الضربات الأخيرة

الإطار التنسيقي يحذر من جر العراق إلى الصراعات ويستنكر الضربات الأخيرة

2026-07-30 00:35 32695
كتائب سيد الشهداء تُسقط افتراءات ترامب وتبرئ الزيدي من التواطؤ ضد الحشد

كتائب سيد الشهداء تُسقط افتراءات ترامب وتبرئ الزيدي من التواطؤ ضد الحشد

2026-07-30 00:31 4325
ترمب يتوعد إيران بـ "ضربات قوية جداً"

ترمب يتوعد إيران بـ "ضربات قوية جداً"

2026-07-29 22:52 4642
النعمان: اعتداء الفجر ينتهك السيادة والقرار الأمني بيد الحكومة حصراً

النعمان: اعتداء الفجر ينتهك السيادة والقرار الأمني بيد الحكومة حصراً

2026-07-29 22:07 3936
السفارة الإيرانية تدين استهداف الحشد: أمن العراق وكرامته من أمن إيران

السفارة الإيرانية تدين استهداف الحشد: أمن العراق وكرامته من أمن إيران

2026-07-29 20:54 3674
إدانة للهجمات وتوجيهات بالموازنة والوقود.. أبرز قرارات اجتماع حكومة كردستان

إدانة للهجمات وتوجيهات بالموازنة والوقود.. أبرز قرارات اجتماع حكومة كردستان

2026-07-29 20:21 43847
زيارة لمقر الحشد وتوجيهات عاجلة.. أبرز قرارات الزيدي بعد اعتداءات الفجر

زيارة لمقر الحشد وتوجيهات عاجلة.. أبرز قرارات الزيدي بعد اعتداءات الفجر

2026-07-29 20:07 3793
ضربات أميركية_سعودية بالعراق تُربك زيارة الزيدي وتُنذر بتصعيد بري بالخليج

ضربات أميركية_سعودية بالعراق تُربك زيارة الزيدي وتُنذر بتصعيد بري بالخليج

2026-07-29 18:09 4827