المطلع
عاجل

post-image

مەسرور بارزانی: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م دواییه‌مان له‌بواری وزه‌دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقدایە


20:52 كوردستان
2025-05-22
116889

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پانێڵێكی تایبه‌ت به‌وزه‌ له‌ واشنتن رایگه‌یاند، بڕیارمان داوه‌ په‌ره‌ به‌ كه‌رتی وزه‌ی كوردستان بده‌ین، گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م دواییه‌شمان له‌وبواره‌دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقدا.

مه‌سرور بارزانی له‌وتارێكدا له‌ واشنتن رایگه‌یاند، "كه‌میی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌ گرفته‌كانمان بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت نه‌وت و غازی زیاتر به‌رهه‌م بهێنین، سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز له‌ واشنتن واژۆمان كرد، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌كه‌ن، پێموایه‌ ده‌بو به‌غدا چاوه‌ڕێ بوایه‌ بزانن مه‌به‌ست له‌ گرێبه‌سته‌كان چییه‌".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واو یاساییه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌مانه‌وێت عێراق ڕێز له‌ ده‌ستور بگرێت، چونكه‌ ده‌زانین كه‌موكوڕی له‌ په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوردا هه‌یه‌، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌ له‌ واشنتن كراون خزمه‌تی كوردستان و عێراقیش ده‌كه‌ن".
مه‌سرور بارزانی له‌ لێدوانێكیشدا له‌دوای پانێڵه‌كه‌ بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌ی زۆر باشمان كردوه‌ و گوێمان له‌ پشتیوانی و پشتگیریی ئیداره‌ی تره‌مپ بو، ئه‌وان ئاماده‌ن پشتگیریی هه‌م له‌م گرێبه‌ستانه‌ هه‌م له‌ درێژه‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ هه‌مو ئاستێكدا، پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌مو كاتێك یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئێستا ڕێزمان لێده‌گیرێت و چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بچنه‌ قۆناغی باشتر و به‌رزتره‌وه‌".
وتیشی، "ته‌نیا به‌رپرسین له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌یده‌ین، بڕیارمان داوه‌  بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌بێت، خه‌ڵكی دیكه‌ چۆن لێكدانه‌وه‌ بۆ پرسه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌یفی خۆیانه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقه‌".

باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته‌ هه‌مو لایه‌ك به‌ حكومه‌تی عێراقیشه‌وه‌ ڕۆڵی خۆیان بگێرن له‌ دوباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌شڵێت، "ئێمه‌ دۆستی زۆرمان هه‌یه‌ له‌نێو كۆنگرێس و له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكاش، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ هاوپه‌یمانێكی ڕاسته‌قینه‌ بوین له‌  له‌ شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستاوین، دوپاتمان كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌توانین هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ بین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 1970
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2345
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2072
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4359
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5470
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5356
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4635
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10928
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7907
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8685
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8704
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7016
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8438
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15610
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7851
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14561
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9978