المطلع
عاجل

post-image

مەسرور بارزانی: ئەم دەستكەوتە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و دڵسۆزیی ڕۆڵەكانی ئەم وڵاتەیە كە ئێستا دەیبینن


20:10 كوردستان
2025-10-19
41384

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سەرەڕای هەمو ئەو قەیران و گرفتانەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن ئەگەر ئیرادەی بەهێز هەبێت و نیشتمانپەروەری دڵسۆز هەبن، هیچ شتێك مەحاڵ نییە، ئەم دەستكەوتە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و دڵسۆزیی ڕۆڵەكانی ئەم وڵاتەیە كە ئێستا دەیبینن.

مەسرور بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وتارێكدا لە ڕێورەسمی كردنەوەی دوسایدی  گۆمەسپان-سماقوڵی، ڕایگه‌یاند، "سەرەڕای هەمو ئەو قەیران و گرفتانەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن، سەرەڕای ئەو هەمو كێشە و گرفتانەی كە بۆ ئابوریی كوردستان و پێشخستنی كوردستان دروست كران، ئێمە ئێستا وەستاوین بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان، بەرانبەر بە هەمو جیهان كە پێیان بڵێین: ئەگەر ئیرادەی بەهێز هەبێت و نیشتمانپەروەری دڵسۆز هەبن، هیچ شتێك مەحاڵ نییە، ئەم دەستكەوتە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و دڵسۆزیی ڕۆڵەكانی ئەم وڵاتەیە كە ئێستا دەیبینن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەم دوسایدە بەشێكە لە پرۆژەیەكی گەورەتر كە لە شاری هەولێرەوە دەستپێدەكات، بەڵام ئەم بەشەی كە ئێستا ئێمە ئامادەین لێی، دوسایدی سماقوڵی - گۆمەسپان كە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپانیش دەسوڕێتەوە، ئەمە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ئاسانكاریی هاتووچۆ بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرانە دەكات، لە لایەكی ترەوە ئاسانكاری دەكا و یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ڕوداوی هاتوچۆ، بە تایبەتی كە شەقامی لەم ئاستە و بەم جۆرە دروست دەكرێت".
مەسرور بارزانی ده‌شڵێت، "ئەم پرۆژەیە بەشێكە لە پرۆژەیەكی گەورەتر، ماستەرپلانێكی تۆكمە دانراوە بۆ ئەوەی ئەم شوێنە ببێتە شوێنێكی گەشتیاریی گرنگ كە خەڵكی هەولێر و خەڵكی هەمو كوردستان سوودی لێ وەربگرن و خەونی ئێمەش ئەوەیە كە كوردستان بە تێكڕا ببێت بە شوێنێك كە هەم هاوڵاتییانی كوردستان لێی سودمەند بن، هەم ئەوانەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن چ لە عێراق، چ لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی، یانیش لە دەرەوە كە بێن و ئەم ناوچە گەشتیارییە جوانانەی هەرێمی كوردستان كە دەبینن، ئەوانە هەم خۆیان سوودیان لێ وەربگرن، هەم خەڵكی ئەم دەڤەرانە بتوانن لە ڕوی گەشتیارییەوە، لە ڕوی بوژانەوەی ئابورییەوە سودمەند بن لە هاتنی گەشتیارەكان".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

2026-10-31 21:15 1906
واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

2026-10-31 20:00 3079
مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

2026-10-31 19:53 2745
بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

2026-10-31 16:08 6003
القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

2026-10-31 16:03 4428
المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

2026-10-31 15:01 5058
المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

2026-10-31 14:01 5467
​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

2026-10-31 13:33 5852
واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 4856
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 5075
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 5212
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 6151
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 7282
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 6437
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 6535
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 8304
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 7713
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 8726