المطلع
عاجل

post-image

موسەنا ئەمین:سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق لە كۆبوونەوەیدا وتویەتی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەڕێگەی یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراقەوە بكرێت


23:38 كوردستان
2024-04-20
34113

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەیان وتویەتی، تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەڕێگەی یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراقەوە بكرێت و یەكلاكردنەوەی سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوش لە تایبەتمەندی دادگاكەی ئەوان نییە.

موسەننا ئەمین، ئەمڕۆ ٢٠ى ٤ى ٢٠٢٤، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنجشەممەی رابردو لەگەڵ حاكم جاسم، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەكو فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كۆبووینەوە.

وتیشی، ئامانجێكی كۆبوونەوەكە بۆ ئەوە بوو "لە جیاتی هەمو خەڵكی كوردستان و هەموو موچەخۆرانی هەرێم، سوپاسێكی شایەن پێشكەش بەو پیاوە بەڕێزە بكەین كە خۆی و ستافی دادگاكەی توانیان زیاتر لە ١٠ ساڵ كات بۆ ئێمە بگەڕێننەوەو كێشەی موچە رزگاربكەن لەوەی ببێتە مایەی مساوەماتی سیاسی و تەفرەدان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق."

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بڕیارە بوێرانەیەی كە دادگای فیدراڵی دای، پێویستی بەوە بو كە سوپاسێك بكرێت، من لای سەرۆكی دادگای فیدراڵی وتم، ئەگەر دادوەرێكی كوردیش ئەو بڕیارەی بنوسیایە، بەو بوێری و باشییە نەیدەنوسی. من بە سەرۆكی دادگام وت، ئەگەر نوێژەكانت بكەیت و توشی تاوانی گەورە نەبیت، بە كەوش و كڵاشەوە دەچیتە بەهەشت. هیچ چاكەیەك نەكەیت لە ژیانی خۆتدا ئەمەی كردت بۆ خەڵكی كوردستان بەسە بۆ ئەوەی تۆ بەرێتە بەهەشت."

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانیان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئەوەبو كە پرسیار كردن بوە لەبارەی چارەسەركردن و یەكلاكردنەوەی پرسی جیاوازی موچەی خانەنشینان، شەهیدان، زیندانیان سیاسی لەنێوان بەغداو هەرێم و هەروەها پرسی پلەبەرزكردنەوەو تەوتین.

لەبارەی یەكلاكردنەوەی جیاوازی موچەی خانەنشینان و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، فراكسیۆنی یەكگرتو پرسیاری ئەوەیان لە سەرۆكی دادگا كردوە كە ئایا ئەوە پێویستی بە سكاڵایە یاخود دادگای دەتوانێت بە رونكردنەوەیەك چارەسەری بكات، موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەدا كە لەوبارەیەوە سەرۆكی دادگا وتی، لە دو هەفتەی داهاتودا جارێكی تر لەگەڵتان كۆدەبمەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەتان.

هەروەها موسەننا ئەمین وتی، دەربارەی سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوی فەرمانبەران لێمان پرسی، ئەو وتی، بابەتی یەكلاكردنەوەی ئەو سێ موچەیە لەچوارچێوەی تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیدا نییە. لەوانەیە تایبەتمەندی دادگای ئیداری بێت یان دادگایەكی دیكە.

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو وتیشی، هەروەها لەبارەی چۆنیەتی تەوتین پرسیارمان لێكردو سەرۆكی دادگا وتی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رونە دەبێت موچەی خەڵك لە بانكێكی حكومی فیدراڵی جێگیربكرێت، لەدوای ئەوە لە رێگەی هەر بانكێكی ترەوە دەدرێت ئاساییە، بەڵام دەبێ موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێش هەمو شتێك لە بانكێكی حكومی فیدراڵیدا بەناوی چواری و جۆری وەزیفەو پلەی وەزیفی و وەردەكاری بڕی موچەی موچەخۆرەكەوە، جێگیربكرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2193
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2466
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2297
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4359
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5471
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5441
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4635
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10928
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7907
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8685
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8704
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7016
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8438
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15658
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7945
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14594
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9978