المطلع
عاجل

post-image

موتەڵع ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق بڵاودەکاتەوە


22:38 عێراق
2025-06-22
55216

سەرۆكایەتییەكانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە دەستبەجێ جوڵە بكات بۆ راگرتنی جەنگ و كاركردن بۆ رێگریی لە فراوانبونی و پەنابردنە بەر گفتوگۆ و هێوركردنەوەی دۆخەكە.
‏
‏ ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمان و فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبونەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد لەوانەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
‏
‏بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەكەدا، سەرۆكایەتییەكان جەختیان كردۆتەوە كە هەر جۆرە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و ئاسمانەكەی و بەكارهێنانی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەكەنەوە لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر پشتیوانیكردنی حكومەت بۆ گرتنەبەری رێكخاری پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق و سەروەرییەكەی و گرتنبەری رێگای یاسایی لەبەردەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگریی لە پێشێلكردنی سەروەری عێراق.
‏
‏بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەرۆكایەتییەكان ئیدانەی دەستدرێژییە ئاشكراكانیان بۆ سەر ئێران كردوە بەو پێیەی پێشێلكردنی یاساو نەریتە نێودەڵەوتییەكانە. هەروەها داواشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە دەستبەجێ جوڵە بكات بۆ راگرتنی جەنگ و كاركردن بۆ رێگریی لە فراوانبونی و پەنابردنە بەر گفتوگۆ و هێوركردنەوەی دۆخەكە.
‏
‏هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكایەتییەكانی عێراق نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بۆردومانكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران كە گرژییەكی مەترسیدارەو هەڕەشە لە ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان دەكات.
‏
‏وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، سەرۆكایەتییەكانی عێراق تاوتوێی بابەتی دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان كردوەو داوایان كردوە حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكات بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكە بەپێی دەستورو یاسا.
‏
‏هەروەها لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، سەرۆكایەتییەكان جەختیان لە پێویستی دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان كردوە.
‏
‏هەروەك بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا باسی چەند پرسێكی یاسایی و گرنگی پتەوكردنی سەروەریی یاسا كراوە لەگەڵ بەدواداچون بۆ رێكارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بۆ جێبەجێكردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.
‏
‏فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە كۆبونەوەكەدا رونیكردۆتەوە كە لە كاتی جێبەجێكردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتییەوە تاوەكو رۆژی 19ی حوزەیران، 26 هەزارو 914 كەس شمولی ئازادكردن دەكەن.
‏
‏پرسێكی دیكەی كۆبونەوەكە، ئامادەكارییەكان بوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و تێیدا جەخت لە بەڕێوەچوین هةڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كراوە لەو وادەیەی كە بۆی دیاریكراوە.
‏
‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە پرسی دابینکردنی پارە بۆ موچە لە هەرێمی کوردستان کراوە، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، کێشەكانی دیكەش بە پێی دەستور و یاسا چارەسەری بکرێن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 1265
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2849
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2829
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2782
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4676
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5774
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5700
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4729
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8486
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15774
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762