المطلع
عاجل

post-image

مه‌سرور بارزانی: بەکارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وەک كارتێكی سیاسی كارێكی قبووڵكراو نییه‌


22:37 كوردستان
2025-07-26
79207

سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رايگەیاند، بەکارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وەک كارتێكی سیاسی كارێكی قبووڵكراو نییه‌،ئاماژەی بەوەکرد مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به ‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا  وەربگرن.
 

‏
 

‏ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز" كه پوخته‌یه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ رایگەیاند، "مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق مافی خۆیانە مووچه‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا به‌بێ هیچ دواكه‌وتن و كێشه‌یه‌ك وه‌ربگرن".
 

‏
 

‏سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌ كارتێكی سیاسی و ئاماژە بەوەشدەکات، "ئه‌مه‌ كارێكی قبووڵكراو نییه‌، چونكه‌ ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ داوه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، نابێت ببێته‌ به‌شێك له‌ ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
 

‏
 

‏ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا، ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام مووچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ مانگ دواكه‌وت و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نیا مووچه‌ی مانگی ئایار له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ خه‌رج كرا".
 

‏
 

‏مه‌سرور بارزانی وتی، "وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته‌ ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌".
 

‏
 

‏وتیشی، "چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌م پرسه‌، بریتییه‌ له‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی".
 

‏
 

‏جەختی لەوەشکردەوە، "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ یاسای نوێی نه‌وت، هه‌ولێر هه‌وڵدەدات له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
 

‏
 

‏لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم مەسرور بارزانی دەڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌زانن چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام به‌ باشی ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن، هەروەها حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق له‌ هه‌ماهه‌نگیدایه‌".
 

‏
 

‏دەشڵێت، "هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت".
 

‏
 

‏سەبارەت بە سوریا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "پێویسته‌ دیمه‌شق ده‌رگا به‌ رووی كورددا بكاته‌وه‌ و داواكارییه‌كانی كوردی سوریا جێبه‌جێ بكات".
 

‏
 

‏سەرۆکی حکومەتی هەرێم سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعودیه‌ و ئێران رایگه‌یاندووە، "په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ریاز زۆر باشن و مێژوویین، هاوكات هه‌ولێر رێز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران و وڵاتانی دراوسێی ده‌گرێت و نایه‌وێت ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌ وڵاتانی دراوسێی و هاوكات به‌شێكیش نه‌بووه‌ له‌ كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل".
 

‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2821
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3023
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3667
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3962
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6637
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7826
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15187
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7271
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6514
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057