المطلع
عاجل

post-image

مقاوەمەی ئیسلامی: ئەمریکا بەرپرسیارە لە کوشتنی ساعدی


01:04 عێراق
2024-02-10
48078

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، ئەمریکا بەکوشتنی ئەبو باقر ساعدی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئەمریکا بە کوشتنی فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵا، "هەموو یاساکانی شەڕی پێشێلکردن،" هەروەها هەڕەشەی وەشاندنی "گورزی بەئازار و هێرشی بەرفراوان" لە دژی هێزەکانی ئەمریکا دەکات و جەخت لە "ناچارکردنی" هێزە بیانییەکان دەکات بۆ ئەوەی لە عێراق بکشێنەوە. 


لە راگەیێندراوێکدا مقاوەمەی ئیسلامی لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەو دەرفەتەی مقاوەمەی ئیسلامی بە هێزەکانی داگیرکاری دا بۆ ئەوەی لە خاکی پیرۆزییەکان بچنە دەرەوە و رزگاریان بێت، وێڕای نێوەندگیری و پاڕانەوەیان، دوێنێ پێیان نەدرابوو، پێش ئەوەی گەورە و بچووکیان لە ساڵی 2011 ببەزێنرێن، کە ئەو کات موجاهیدەکانی مقاوەمە سەربازانی داگیرکاریان بەرەو ئاگری دۆزەخ لێدەخوڕین و بنکەکانیان دەکردنە وێرانە و خۆڵەمێش.
 لەو بارەیەوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت، "دەرفەتی چەند رۆژی رابردوو بە دڵنیاییەوە پێشانی گەلی عێراق و هاوڕێ و لایەنە بەرپرسەکانی دا کە دوژمنی داگیرکار دەستبەرداری چەپەڵی و ستەمی خۆی نابێت و لە زمانی چەک بەو لاوە، لە هیچ تێناگات، ئەمەش لە هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر موجاهیدەکانی حەشدی شەعبی لە قائیم و عەکاشات و شوێنەکانی دیکەیدا، بە روونی دەرکەوت."

 

گرووپە چەکدارەکە کە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، بەرپرسیارێتیی خۆی لە زیاتر لە 170 هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان، عێراق و سووریا دەربڕیوە، دەڵێت، "تیرۆرکردنی سەرکردەی مەزن، باقر ساعدی لە بەغدا، "تاوانەکانی ئەمریکای گەورەترکردن، بەو کارە، هەموو یاساکانی شەڕی پێشێلکردن، ئەمەش تەنیا وادەکات مقاوەمەی ئیسلامی بە پێکهاتە ئاشکراکراوەکانییەوە، تەنیا زیاتر پابەندبێت بە بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر گەل، نیشتمان و ئومەتەکەی لە هەر دۆخێکدا بێت".

 

ئەمریکا دەڵێت ساعدی راستەوخۆ "لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکادا بەشداربووە".

 

مقاوەمەی ئیسلامی دەڵێت، "ئێمە باشتر لەوانی دیکە ئاشنای چەپەڵێتیی دوژمنمان و گۆڕەپانەکانی رووبەڕووبوونەوەیانین، هەروەها باشتر دەزانین چۆن بەچۆکیاندابدەین، بە گورزی بەئازار و هێرشی بەرفراوان، بۆ ئەوەی ناچار بە ملکەچبوون و شکستخواردن بکرێن، ئەوەش وەک خزمەتێک بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و پرسەکانی ئومەتەکەمان، داوا لە برایانی جیهادمان دەکەین، پەیوەندی بە ریزەکانی مقاوەمەوە بکەن، خۆیان یەکلابکەنەوە بۆ بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دەرکردنی داگیرکار لەم قۆناخە مێژووییەی عێراق و ناوچەکەدا".

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 0
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3813
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4393
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4513
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4193
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4071
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8390
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15413
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14322
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9938
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888