المطلع
عاجل

post-image

مالیکی: بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان ئەرکێکە بۆ پاراستنی دیموکراسی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت


19:54 عێراق
2025-10-18
42962

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئەرک و پێویستییە بۆ پاراستنی سیستمی دیموکراسی عێراق، هۆشداریشی دا کە خۆبەدوورگرتن لە بەشداریکردن دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی شەرعیەت بۆ هەردوو پەرلەمان و حکومەت.
لە میانی وتارێکدا کە لە گردبوونەوەیەکی پشتیوانی لەیاسر مالیکی کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە لە کەربەلا  کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، مالیکی ڕایگەیاند، "بەشداری هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵوێستێکی نیشتمانییە و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، سەرکەوتنیشی سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراقییەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن شەرعیەتی تەواوی پرۆسەی سیاسی دەسەنێتەوە".
مالیکی داوای لە گەلی عێراق کرد چالاکانە بەشداری بکەن لە شکاندنی ئیرادەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەربەست بخەنە بەردەم پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕابردوودا دەسەڵاتی بەعسیەکانی شکاند و بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانیان کە هەوڵی هاندانی ململانێی ناوخۆیی دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، مارەکانی ناو پاشماوەکانی بەعس تەنها لە چاندنی ئاژاوەگێڕان باشن، لە کاتێکدا ئێمە کار بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی دەکەین، و دەستەبەرکردنی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەروەت و سامانی وڵات. ڕوونیشی کردەوە، "هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەڕێگەی کاری مەیدانییەوە بوونی خۆی دەسەلمێنێت. ئێمە بە دەستێک شەڕمان کرد و بە دەستەکەی دیکە بینامان کرد، چەندین پڕۆژەمان بەدەستهێنا، کە هەندێکیان هێشتا لە قۆناغی دروستکردندان".
ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی یاسا نوێنەرایەتی ئامانجی کۆتایی هاوپەیمانییەکە دەکات و دەڵێت "پێمان وایە دەوڵەتێک کە یاساکە تێیدا پێشێل بکرێت، سەقامگیر نابێت، بەڵکو ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەڕانەوەی دیکتاتۆری، هەر بۆیەش لە باوەڕمان بەم پرەنسیپە، ناوی فراکسیۆنەکەمان ناوە 'دەوڵەتی یاسا'"
مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئامانجە سەرەکییەکانی هاوپەیمانییەکە پاراستنی دیموکراسی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تایفەگەری یان ستەمکارییە، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە "عێراقێکی دیموکراسی، فیدراڵی، دەستووری کە ڕێگری لە ئیستغلالکردنی دەسەڵات یان دەربازبوون لە ئیرادەی گەل بکات"کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی جەخت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەکاتەوەو دەستکاریکردنیان یان بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت قەدەغە دەکات، ئاماژەیشیدا کە "عێراق بەهۆی توانا  فراوانە مرۆییەکانییەوە ڕووبەڕووی ئامانجکردنی بەردەوام دەبێتەوە، کە جیهان لێی دەترسێت، چونکە دەوڵەتێکی بەهێز و سەربەخۆ دروست دەکەن".
مالیکی زیادی کرد، نوخبە و لێهاتووییەکانی عێراق "بەردی بناغەی بنیاتنانی عێراقێکی ئاوەدان"ن، جەختیشی لە ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە جیاکارییەک لە نێوان پێکهاتەکان یان ناوچەکانی وڵات لە ڕووی خزمەتگوزاری یان ئاستی ژیانەوە کردەوە.
مالیکی لە کۆتایی قسەکانیدا خوازیاری هەڵوێستێکی پتەوی دژ بە ئاسایی بوونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستی بوو و هۆشداری دا لە بەرامبەر "پڕۆژە گوماناوییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە یەکگرتوویی و سەقامگیریی عێراق دەکەنە ئامانج".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 1596
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1731
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1586
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4305
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5180
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5176
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4569
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4539
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10882
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7715
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8526
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8659
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8341
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15591
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7661
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14495
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9952