المطلع
عاجل

post-image

لە پارێزگای هەولێر بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز چەند بڕیارێك دەركرا


18:00 كوردستان
2025-02-27
113181


لە پارێزگای هەولێر بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز چەند بڕیارێك دەركرا، بڕیاردرا هەر كەسێك لەم مانگەدا كەلوپەل گران بكات یاخود خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو بفرۆشێت توندترین سزا بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر سەبارەت بەهاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و نرخى کەلوپەل و کاڵا و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا كە بەرپرسانى دیکەى لایەنى پەیوەندیدارئامادەى بوون، دواى گفتوگۆکردن لەبارەى ڕەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان، پارێزگارى هەولێر جەختى لە توندکردنى چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە هەموو شوێنەکان کردەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوە ئەو بڕیارانەى دا:-

-  لیژنەی قایمقامییەتەکان، بازرگانى، شارەوانى، تەندروستى، و لایەنەکانى دیکەى پەیوەندیدار بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.

 

-  نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بقۆزیتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر هاووڵاتییان گران بکات.

 

-  ڕێکارى یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێتەبەر کە یارى بە بازاڕ دەکەن و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن.

 

-  لەپێناو پاراستن و سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌بەسەرچوو و بێ کوالێتی، هەڵمەتى لیژنەکان و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کۆگاکانى خۆراک، درمان، مۆڵ، مارکێت و شوێنەکانى ترى هاوشێوەیان لەناو شار و دەرەوەى شار بەردەوام بێت.

 

-  لە بازگەکان چاودێرى توند بکرێت و ڕێگە نەدرێت خۆراک و کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو هاوردەى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.

 

-  تیمەکانى شارەوانى لە ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێریکردنى شوێنە گشتییەکان و پاککردنەوەى بەردەوامى نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەردەوام بن.

 

-  ڕێکخستنى خشتەى مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەباى نیشتمانى دەبێت لە کاتى بەربانگ و پارشیواندا کارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان.

 

-  کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر و ڤێتەرنەرى بە هاوبەشى لەگەڵ لیژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەکو ساڵان ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر.

 

-  ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و گرتنەبەرى ڕێکارێکى پێویست لە شوینە گشتییەکان بە تایبەتى لە شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لەپێناو پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شار و سەروماڵى هاووڵاتییان.

 

-  کردنەوەى بازاڕى شەوانى ڕەمەزان لە سەنتەرى شار لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لەڕووى ڕێکخستن و ڕێکارەکانى بە باشى و بەبێ کەموکوڕى بەڕێوەببرێت.

 

-  تەنها لە 10 شەوە كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی، تەنها پێشنوێژ و وتارخوێنی فەرمی مزگەوتیش بۆیان هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە هیچ كەسێكى تر بۆی نییە چالاكی ئەنجام بدات.

 

-  لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.

 

لە کۆتای کۆبوونەوەکەشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە دواى گفتووگۆ و خستنەڕووى چەند پرسێکى دیکەى پەیوەست بە بابەتى سەرەکى کۆبوونەوە، کۆبوونەوە چەند بڕیار و ڕێوشوێنێکى دیکەى پێویستى وەرگرت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 1528
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1731
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1510
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4305
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5123
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5176
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4569
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4539
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10882
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7715
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8526
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8659
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8341
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15519
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7661
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14454
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9952