المطلع
عاجل

post-image

لیژنەی دارایی و وەزیری پەیوەندییەکان تاوتوێی کەرتی ئەنتەرنێت لەوڵات دەکەن


22:08 عێراق
2024-04-27
103514

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری "هیام یاسری " وەزیری پەیوەندییەکانی کرد،ئاماژەی بەوەکرد هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە بازاڕێکی جیهانی بۆ گواستنەوەی تواناکانی ئینتەرنێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی داراییدا هاتووە:- بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی " بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ،لیژنەی دارایی پەرلەمان، میوانداری "هیام یاسری " وەزیری پەیوەندییەکانی کرد ، کە تایبەت بوو  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی کەرتی ئینتەر نێت و پەیوەندییەکان لە عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و  پێشکەشکردنی بە هاوڵاتیان،لەبەر ڕۆشنایی کاریگەریی ڕاستەوخۆی گەشەپێدانی ئابووری.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دیارترین گرفتەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەت کرا،ئەوە جگە لە باسکردن بۆ  پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست  بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت کە  پەیوەستن بە کەرتی پەیوەندییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "عەتوانی"  جەختی لە پێویستی پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان کردەوە و  پەرۆشی لیژنەی دارایی پەرلەمانی بۆ پێداچوونەوە بەبڕیارەکان کە جێبەجێکراون دەبڕی، وەک لە بڕگەی 17ی  یاسای بودجەی فیدراڵی لەنێوان ساڵانی  (2023 بۆ 2025 )دا هاتووە، سەبارەت بە زیادکردنی داهاتی پەیوەندییەکان و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان هەروەک عەتوانی ئاماژەی پێداوە :- لیژنەی دارایی پشت بە وەزارەتی پەیوەندییەکان دەبەستین، بۆ ئەوەی ببێتە دووەم سەرچاوەی دارایی بۆ دەوڵەت دوای نەوت.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە "عەتوان عەتوانی" جەختی لە پێویستی گۆڕین بۆ دیجیتاڵی لە هەموو کەرتەکاندا بە گومرگ و دەروازەکانیشەوە  کردەوە کە  ئەمە پێویستە بە باشترکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە بەردەوامی و بەبێ پچڕان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتدا بگونجێت بۆ بەدیجیتاڵکردنی ئەو کەرتانە و لەناوبردنی گەندەڵی.
هەروەک میواندارییەکە  بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانی وەزارەتن، لەچوار چێوەی ئامادەکارییەکانی خشتەی بودجەی 2024، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو خشتەکە بگاتە لیژنەی دارایی.
"عەتوانی " بەڵێنیدا ئەو داواکاری و پێشنیارانە پەسەند بکات کە لەلایەن وەزیرەوە خراوەتە بەردەم لیژنەی دارایی، لەوانەش دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی پەیوەندییەکان، و دڵنیابوون لە فراوانکردنی دەروازە و بەندەرەکان لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی خواست لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە،ئەوە جگە لە کڕینی ئامێری پێشکەوتوو بۆ بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕانەی کە کۆمەڵگەی عێراقی دەکەنە ئامانج، هەروەها پێدانی دەسەڵات بە وەزارەت بۆ کۆکردنەوەی پارەی ڕیکلامە بازرگانییەکان لە سایتەکانی سۆشیال میدیا و دادگاییکردنی سەرپێچیکاران.
هەروەک سەرۆکی لیژنەی دارایی تەئکیدی  کردەوە لە پێویستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی گۆڕینی عێراق بۆ بازاڕێکی جیهانی بۆ گواستنەوەی تواناکانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ڕاکێشانی کڕیارانەوە، دوای ئەوەی خزمەتگوزاری کیبڵی ژێردەریایی  قۆناغی کارپێکردنی بازرگانی دەبڕێت، داهاتێکی بەرچاو بۆ دەوڵەت دەستەبەر دەکات.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 1045
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2849
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2829
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2782
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4676
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5774
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5680
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4729
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8486
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15774
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762