المطلع
عاجل

post-image

لیوا ره‌سوڵ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئه‌مریكا:ئێمه‌ وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانانه‌ ده‌كه‌ین


14:00 عێراق
2024-01-24
34914

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ جورف نه‌سڕ و قائیم زیان به‌ سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.


لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئیراده‌یه‌كی ڕون بۆ زیانگه‌یاندن به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق له‌ سوپا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی جورف نه‌سڕ و قائیم ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاندوه‌، "له‌كاتێكدا لێكتێگه‌یشتنه‌كان سه‌باره‌ت ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكاره‌كانیان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییان ناوه‌ له‌ڕوی ڕێكخستنه‌وه‌یان له‌ ئاینده‌دا، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن ده‌بنه‌ مایه‌ی زیانگه‌یاندن به‌هه‌مو رێكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌كان و بواره‌كانی هاوكاری ئه‌منی هاوبه‌ش".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ قبوڵنه‌كراوه‌، ساڵانێك هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵات تێكده‌دات، به‌ ئاشكرا سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنێكی نابه‌رپرسانه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست مه‌ترسی فراوانبونی ململانێ و كاردانه‌وه‌كانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی قڕكردنێك كه‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا زلهێزه‌كان به‌ ئه‌مریكاشه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ بێده‌نگ بون".
وته‌بێژه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی داوای  له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی و ئاسایش و ڕێگری له‌ هه‌مو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بكات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانانه‌ ده‌كه‌ین و هه‌مو هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی ژیانی عێراقیه‌كان و كه‌رامه‌تیان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیمان ده‌گرینه‌به‌ر".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 796
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2513
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3293
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2902
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3914
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3847
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3555
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4912
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6394
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6451
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5015
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5015
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9099
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8901
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7566
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8808