المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵەبانی: هەڵەبجە بیرمان دەخاتەوە کە دۆستایەتیی هەموو جیهان بکەین


22:19 كوردستان
2026-03-16
35313

قوباد تاڵەبانى  جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکیدا بەهۆى ساڵیادى 38هەمینى کیمیابارانى هەڵەبجەدا رایگەیاند: هەڵەبجە بیرمان دەخاتەوە کە دۆستایەتیی هەموو جیهان بکەین، بەڵام دواجار بەس خۆمان کەسی یەکتر و پشتوپەنای یەکترین و هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە، لە خۆڕانییە کە ئێستا پایتەختی ئاشتیی کوردستانە.

دەقى پەیامەکە:

لاوێکی شەرمێون بووم مێشکم دەدرا بە ماران
ئێستاش کە پیر و ماندووم دەرم دەکەن لە شاران

هەموو ساڵێک کە لە رۆژی 16ى3، یادی کارەساتی هەڵەبجە دەکەینەوە، بۆ چرکەساتێک کورتکراوەیەک لە هەموو مێژووی کورد دێتەوە بیر و خەیاڵمان. چونکە هەڵەبجە سیمبولی ستەملێکراویی گەلی کوردە، کە بە درێژایی مێژوو ستەمی لێ کراوە و هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی دراوە.

سیمبولی خۆڕاگریی کوردە بەو مانایەی نە کیمیاباران و نە قڕکردن و نە بۆردومان و نە هیچ هەوڵێکی دڕندانە و دوژمنکارانەی دیکە ئیرادەی گەلی کورد تێکناشکێنێت و کورد تەسلیمی ئیرادەی کەس نابێت و بۆ ساتێکیش لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی مافەکانی ناوەستێت.

سیمبولی بێ کەسییە، وەک چۆن کاتی خۆی لە ئاست ئەو کارەساتە مەزنەدا جیهان مت و بێدەنگ بوو. هەڵەبجە بیرمان دەخاتەوە کە دۆستایەتیی هەموو جیهان بکەین، بەڵام دواجار بەس خۆمان کەسی یەکتر و پشتوپەنای یەکترین.

هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە، لە خۆڕانییە کە ئێستا پایتەختی ئاشتیی کوردستانە، سەرباری ئەو کارەساتە گەورەیە و ئەو هەموو ستەمە کورد بیر لە تۆڵە ناکاتەوە و رێگەی ئاشتی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی.

ئێستاش کە یادی 38مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە و شەڕ و ئاڵۆزی سەرتاپای ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەرکی هەموو لایەکمانە یەکگرتووانە هەوڵ بۆ پاراستنی نیشتمانەکەمان لە هەڕەشە و مەترسییەکان بدەین و لە هەمان کاتیشدا پەیامی ئاشتیی هەڵەبجە و ئاشتیخوازیی کورد بە هەموو لایەک بگەیەنین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 1300
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2631
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3450
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3543
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3778
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6635
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15095
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7147
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13680
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6987
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6457
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9968