المطلع
عاجل

post-image

فوئاد حوسێن: دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسێکی ناوخۆییە


20:21 عێراق
2026-02-16
40797

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، هەڵوێستی عێراقی سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆسیەی زیندانیانی داعش و کێشمەکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق خستەڕوو.

فوئاد حوسێن هۆشداریدا لە شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، بەدیلەکە کارەسات دەبێت بۆ ناوچەکە. ئاماژەی بەوەدا، جوگرافیای عێراق بەداخەوە جوگرافیای شەڕە و تەنیا ئاسمانی عێراق نا، بەڵکوو جوگرافیای ناوچەکە و کەنداویش دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو هاوکێشە مەترسیدارەوە.

سەبارەت بە رۆڵی عێراق لە دانوستانەکاندا، ئاشکرای کرد کە ئێستا عێراق رۆڵی ناوبژیوان نابینێت، بەڵکوو سەڵتەنەتی عومان ئەو رۆڵە دەبینێت و عێراق هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ عومان هەیە و پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات. هەروەها پێشنیازی مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی ڕاست وەسف کرد.

سەبارەت بە هەڵوێستی راگەیەندراوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی کاندیدبوونەوەی نووری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە و پەیوەندی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەیە کە بڕیار لەسەر کاندیدەکەی دەدات؛ بەلام جەختیشی کردەوە و حکوومەتی عێراق ئەم لێدوانە بە جددی وەردەگرێت و لە چوارچێوەی پەیوەندییە باشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا پێداچوونەوە دەکات، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەسەر ئەم بابەتە.

دەربارەی وەرگرتنەوەی هەزاران چەکداری داعش لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە بۆ عێراق، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆکارەکەی بۆ مەترسیی ئەمنی گەڕاندەوە و گوتی: دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هۆزەکان، مەترسی و نیگەرانی ئەوەمان هەبوو کە تیرۆریستان لەو بۆشاییە ئەمنییەدا هەڵبێن و جارێکی تر خۆیان رێکبخەنەوە، بۆیە بڕیارماندا وەریان بگرینەوە و بیخەینە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، داعش لە بنەڕەتدا لە عێراق دامەزراوە و عێراق مافی خۆیەتی دادگاییان بکات چونکە تاوانیان لەو وڵاتە کردووە. هەروەها ئاشکرای کرد، پەیوەندییان بە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و رۆژئاواییەوە کردووە بۆ ئەوەی زیندانیانی خۆیان لەنێو ئەو زیندانیانەدا وەربگرنەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق، فوئاد حوسێن پەیوەندییەکانی بە ئاسایی وەسف کرد و ئاماژەی بە بوونی هەماهەنگیی ئەمنی و دیپلۆماسی بەردەوام کرد، بەتایبەت لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەسەر سنوورەکان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، فوئاد حوسێن بە راشکاوی ڕایگەیاند، بەڵێ من کاندیدی بەهێزم و پێم وایە چانسی گەورەم هەیە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی پەرلەمانتاران و فراکسیۆنە سیاسییەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 786
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2455
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3366
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3543
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3778
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8367
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6547
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15095
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7147
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13680
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6890
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6403
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9872