المطلع
عاجل

post-image

فارس عیسا: کێشەی گەورەی ئێمە لەگەڵ بەغدا عەقلیەتە ئەوان دەیانەوێت بڕیار بدەن و ئێمەش جێبەجێی بکەین


19:45 عێراق
2025-08-30
36445

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، “کێشەی گەورەی ئێمە لەگەڵ بەغدا عەقلیەتە، ئەوان دەیانەوێت بڕیار بدەن و ئێمەش جێبەجێی بکەین و دەشڵێت: زۆرینەی دەستکەوتەکانی ڕابردوو لە بەغدا بە یەکدەنگی بەدەست ھاتوون.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند “کێشەی ئێمە لە بەغدا کێشەی عەقلیەتە، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش ڕۆیشتووە و متمانەیان بە وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی نیە، بەپێی دەستووریش ئێمە وڵاتێکی دیموکراسین، بەڵام مامەڵەی ئەوان مەرکەزییە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە دەستکەوتەکانمان بە یەکڕیزی پاراستووە، لە ڕابردوو و لە حکومەتیش بە یەک تیم کار کراوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر ھەوڵی داوە کێشەکانی ھەرێم نەگەنە بەغدا، بۆیە بۆ کشانەوەش پێویستە ھەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە بکشێنەوە نەک یەک فراکسیۆن.

فارس عیسا وتیشی “بەغدا وەکو ھاووڵاتیی دەرجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێی وایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین”.

ئاشكراشی كردووە، بۆ پرسی نەوتیش، پێشتر ڕێککەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا هەبووە بۆ ئەوەی ڕەشنوسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، عێراق لێی پەشیمان بووەوە، لە مانگی شەش کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئێمە ئەنجام دا و بڕیار درا ئەو نەوتەی بەردەستە لە سەرەتای مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت، ئێمەش بەغدامان ئاگادار کردەوە، بەڵام عێراق وەری نەگرت، گوایە کێشەی تەکنیکی ھەیە، بۆیە جێگەی داخە عێراق مامەڵەی جیا لەگەڵ ئێمە دەکەن.

باسی لەوەشکرد “ھەندێک لایەن لە عێراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێلگەکانی نەوتی ھەرێم، بۆ ئەوەی کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن، ئەوانەی درۆنیان ئاراستەی ھەرێم کردووە دیارن، ئەوانەی درۆنمان ئاراستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشیمان لێ دەکەن، ئەوەی کرا بۆ ئەوە بوو ھەرێم و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن”.

دەشڵێت “وڵاتانیش لەگەڵ ئەوە نین کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بن، ئەوانیش ھەوڵ دەدەن چارەسەر بکرێت، بۆیە ئەگەر ئێمە لە بەغدا یەکدەنگ و یەکڕەنگ بین کێشەکان باشتر چارەسەر دەکرێن، یەکڕیزی کورد دەبێتە فاکتەرێک کێشەکان بەیەکجاری چارەسەر بکرێن، چونکە لە عێراق وا بیردەکەنەوە چەند لە ھەرێمی کوردستان بدەن پێگەی ئەوان بەھێز دەبێت”.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 3076
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 3650
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 4052
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 4376
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 4587
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 4969
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 4402
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4953
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 5048
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 4654
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5727
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 8016
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 7786
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5546
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5489
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11835
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 9022
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9887