المطلع
عاجل

post-image

عێراق دەرگاکانی بەڕووی کۆمپانیا فەرەنسییەکاندا دەکاتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ دیالۆگی هەرێمایەتی دووپات دەکاتەوە


21:17 عێراق
2026-02-05
26147

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ بنیاتنانی بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ فەرەنسا، هاوکات ئاماژەی بە پاڵپشتی بەغدا بۆ گفتوگۆی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوە کرد: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێشوازی لە جان نوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە پەرۆشیی عێراق بۆ بنیاتنانی بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ فەرەنسا، بەتایبەتی لە لایەنی ئابووریدا، و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان تا سەردانی عێراق بکەن و هەماهەنگی بکەن بۆ دروستکردنی هاوبەشیی بەهێز لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەشداریکردن لە کاروانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا. هەروەها پێشوازی لە بەشداریی کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا.

ڕوونیشیکردەوە کە عێراق بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەجیاتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرتووەتە ئەستۆ، کە دواترینیان گواستنەوەی تیرۆریستان بوو لە زیندانەکانی سووریاوە، و پێویستە ئەمڕۆ جیهان لەم کاتە هەستیارەدا پاڵپشتی عێراق بکات، و وڵاتان بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن لە ڕێگەی وەرگرتنەوەی هاووڵاتییەکانیان؛ چونکە ئەم بابەتە مەترسییەکی هاوبەشە. جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ فەرەنسا بۆ گەشەپێدانی تواناکانی بەرگریی عێراق.

سەبارەت بە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سودانی ئاماژەی بەوە کرد کە جیهان و ناوچەکە قۆناغێکی زۆر هەستیار تێدەپەڕێنن، و جەختی لە پاڵپشتی عێراق بۆ گفتوگۆ کرد، بەهۆی گرنگییەکەی لە گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە.

لای خۆیەوە، بارۆ سڵاوی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای گەیاندە سەرۆک وەزیران و ستایشی ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا، هەروەها هەوڵەکانی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەرز نرخاند.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە ئارەزووی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ کارکردن لە عێرا" کردەوە و ئاماژەی بە بەشداریی ٢٠ کۆمپانیای فەرەنسی لە کەرتە جیاوازەکاندا کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا.

هەروەها ئارەزووی وڵاتەکەنی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ عێراق لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆر. ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد لە گواستنەوەی زیندانییە تیرۆریستەکان وەک هەنگاوێک کە بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی هەرێمی، و ئامادەیی فەرەنسای نیشاندا بۆ دابینکردنی پاڵپشتی لە دۆسیەی تیرۆریستە زیندانیکراوەکاندا

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 1516
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2931
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3116
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3417
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7135
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7995
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6457
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7528
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14914
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7022
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13666
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9538
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6220
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9756
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 10106