المطلع
عاجل

post-image

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات


22:32 كوردستان
2024-01-10
29401

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١/١٠ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یاكۆ بیرێندس كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر كرد، كە كۆڵۆنێڵ بارت كۆینبێرخ، فەرماندەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی راوێژكارانی هێزەكانی هۆڵەندا لە عیراق و هەرێمی كوردستان یاوەریان بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندن و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عیراق و هەرێم، بارودۆخی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە، هەماهەنگی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان وڵاتی هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازیی و پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ كران.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە، هەروەها گفتووگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی بە پێویست زانی لەپێناو دۆخی هەستیاری ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت، دواتر سەبارەت بە پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا، تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی ئەو پڕۆسەیە و خێراكردنی ئەو میكانیزمانەی كە گرنگە بۆ خزمەتكردنی پڕۆسەی یەكخستنەوەكە.

لای خۆیانەوە وەفدی میوان، دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە هاریكاری و برەودان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و هەرێم، پاشان رۆڵی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەیان لە بەرەنگاربوونەوە و تێكشاندنی داعش بەرز نرخاند و  هیوایان خواست گفتووگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێگیربوونی سەقامگیریی دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

2026-07-27 11:31 1139
طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

2026-07-27 09:52 1782
أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

2026-07-27 09:34 1626
الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

2026-07-27 09:02 2072
تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

2026-07-27 08:20 2058
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

2026-07-26 22:10 7029
ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

2026-07-26 21:00 5624
العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

2026-07-26 20:19 5010
رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

2026-07-26 19:01 5028
إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

2026-07-26 18:05 4341
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-07-26 17:48 5336
الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

2026-07-26 16:22 5955
الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

2026-07-26 15:08 4938
وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

2026-07-26 14:04 7311
فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

2026-07-26 13:03 5701
رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

2026-07-26 12:48 5815
تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

2026-07-26 12:33 5731
اليوم.. رئيس الوزراء يستقبل نظيره اللبناني نواف سلام في القصر الحكومي

اليوم.. رئيس الوزراء يستقبل نظيره اللبناني نواف سلام في القصر الحكومي

2026-07-26 12:06 6007