المطلع
عاجل

post-image

شاندی ئیمراڵی گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی یەکێتیی کۆببنەوە


12:05 كوردستان
2025-02-16
139365

شاندی ئیمراڵی گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببنەوە.
شەوی دوێنێ شەممە، پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازیان لە شاندی ئیمراڵی بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد، کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆببنەوە دواتر لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی کۆببنەوە.
لە دیدارەکەدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، گفتوگۆ لەبارەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان کرا و تیشک خرایە پڕۆگرامی کۆبوونەوەکانیان، کە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان هێناوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن.

زیاتر...
پێشتر، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندبوو، شاندی ئیمراڵی كە لە هەریەک لە سەری سورەیا ئۆندەرو، ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان پێكهاتوون سەردانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی و هەولێر دەكەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەكە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (16ـی شوباتی 2025)، بگەنە هەولێر و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، پاشان هەر لەو سەردانەدا دەچنە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارەشدا كۆببنەوە.

پڕۆسەی ئاشتی تورکیا...
پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) دەستپێكردەوە دوای ئەوەی داوای لە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە رابگەیەنێت، بەمەبەستی دانوستانیش شاندێكی دەمپارتی سەردانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتەو گەیاندنی پەیامەكانی بە دەسەڵاتدارانی توركیا.

ئەمەش هاوکاتە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو 2024، ڕۆژنامەی "ئەل-مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و عەبدولڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستیپێکردوە".
لە هەواڵی ئەلمۆنیتۆر کە پشبەستە بە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ڕێگە بە عەبدولڵا ئۆجەلان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و هەر بەپێی هەواڵەکەی، "ئۆجەلان بە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە ڕاگەیاندون، کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسەبکەین".
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە سەرتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2024، دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات یەکی مانگی تشرینی دووەم و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپەی ڕەگەزپەرستی تورکیا چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کوردی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
ئەو تەوقەیە باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مشتومڕێکی گەورەی لە میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا درووستکرد، هەر بەوپێیە باخچەلی ڕایگەیاند: "لە سیاسەتدا هیچ شتێک نییە کە نەتوانین لەگەڵ کەس و لایەنێک گفتوگۆی لەسەر نەکەین و چارەسەری نەکەین، پەیوەندی سیاسییمان، شێوازی ڕەق یان نەرممان پەیوەست نییە بە کەسایەتی یەک بە یەکی تاکەکان، بەڵکو سنووردارە بە بیرۆکە و تواناکانی بیرکردنەوەیانەوە".
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکی ڕەگەزپەرست ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ئاشتی سەردانی ڕیزی دەم پارتی باکووری کوردستان کرد و دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵیاندا درێژ کرد. گوتیشی: "ئەو دەستەی بۆ تەوقەکردن درێژم کرد، پەیامی یەکڕیزیی نەتەوەیی و برایەتیمانە، چرای ڕووناکییە کە وەک مەشخەڵی یەکەم پەرلەمان و گوتارە بەهێزەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان دەدرەوشێتەوە، هیوا و داواکاریە کە دەڵێت وەرن ببنە پارتی تورکیا، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، وەرن برایەتی هەزار ساڵە بچەسپێنن، ئێمە لە خۆوە بێ بەهایانە، بەبێزاری و لە پڕو بێ بیرکردنەوە دەست بۆ تەوقە کردن درێژ ناکەین ئێمە بەبێ هۆکار سڵاو و تەوقە ناکەین".

لەئێستاشدا شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان - دەم پارتی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتی کە بڕیارە تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و لایەنە کوردیەکان بیکات، هەمان شاندەکە نێوەندگیری نێوان حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی کورد و پەکەکە لەگەڵ تورکیا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 796
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2513
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3293
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2902
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3914
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3847
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3555
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4912
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6394
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6451
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5015
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5015
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9099
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8901
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7566
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8808