المطلع
عاجل

post-image

سەڵاحەدین بەهائەدین: نه‌ پاره‌مان هه‌یه‌ بیده‌ین به‌ كه‌س نه‌ ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین


18:00 كوردستان
2025-10-19
36429

سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وایلێهاتوه‌  ئه‌ڵێی هیچ ته‌جروبه‌و خیبره‌ی ڕابردوی نیه‌، چه‌ندجار ئاش به‌تاڵ و شكسته‌كانی بیرچۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت، "ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌ و ئێمه‌ش نه‌ پاره‌مان هه‌یه‌ بیده‌ین به‌ كه‌س، نه‌ ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شوراو كاندیدانی لیستی یه‌كگرتو سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی كردو له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵاتی كوردی وایلێهاتوه‌  ئه‌ڵێی هیچ ته‌جروبه‌و خیبره‌ی ڕابردوی نیه‌، چه‌ندجار ئاش به‌تاڵ و شكسته‌كانی بیرچۆته‌وه‌، جێی داخه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵاو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی تره‌، ئه‌وان مه‌شخوڵی خۆیانن و گه‌نده‌ڵی زۆریان هه‌یه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆخۆیانی جێدێڵین".
وتیشی، "ئێمه‌ خه‌ڵكی دڵسۆز و ده‌ستپاكمان هه‌بوه‌ كه‌ خه‌می مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان بوه‌ له‌ به‌غدا، چونكه‌ ڕونه‌ هه‌ر له‌موچه‌ و هه‌مو بڕیاره‌ ئابوری و گرنگه‌كانی دیكه‌ش له‌ به‌غداوه‌ دێن، ئه‌مه‌ گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌رده‌خات و هه‌ر ئه‌مه‌ش واییكردوه‌ كه‌ ئێمه‌ بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌مان جدیتر بین".
ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وان ئیمكانیات و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌، ئێمه‌ به‌ له‌نزیكی له‌ میلله‌ت و ڕونی و به‌رچاوڕونی له‌به‌رنامه‌كانماندا و ڕاستگۆبونمان له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌نازین، ئه‌گه‌ر نا، نه‌ پاره‌مان هه‌یه‌ بیده‌ین به‌ كه‌س، نه‌ ده‌توانین ده‌نگی كه‌س بكڕین، نا جائیزه‌ باوه‌ڕی خه‌ڵكی بگۆڕین به‌زۆر یان به‌ پاره‌ یا به‌ ترساندن".
ده‌شڵێت، "ئیداره‌ی هه‌رێم ئاوا ناكرێت خیلافت هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، خۆیشت ناوماڵی خۆتت ڕێكنه‌خستبێت و توانای موچه‌دانت نه‌بێت و موزایه‌ده‌ له‌به‌رده‌م هێزه‌ سیاسیه‌كاندا هه‌بێت و ئیداره‌ت دوله‌ت كردبێت، ده‌وڵه‌تداری ئاوا ناڕوات به‌ڕێوه‌، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین وه‌ك یه‌كگرتو چه‌ند كاندیدێكی به‌تواناو شاره‌زا و دڵسۆز و ڕاستگۆ و بوێر به‌شداری جدیمان هه‌بێت له‌به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵك نین و نوێنه‌ری حزبین، كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبی خۆیان نه‌ك به‌ژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 2523
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 3349
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5714
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5527
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5561
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6818
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6773
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7066
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5654
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7105
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6736
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6117
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6841
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10486
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9665
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6370
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6391
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 13361