المطلع
عاجل

post-image

سەرۆککۆمار: عێراق  سزادانی بەکۆمەڵی سوپای داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین ڕەتدەکاتەوە


21:43 عێراق
2023-11-11
33489

ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆککۆمار هەڵوێستی پتەوی عێراقی دەپاتکردەوە لەهەمبەر خواستەکانی گەلی فەلەستین.
"ڕەشید " لە وتارێکدا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی،کە لە ڕیاز پایتەختی سعودیه بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە بەڕێوەچوو،رایگەیاند:-ئەم لووتکە لە هەلومەرجێکی سەختدا بەڕێوە دەچێت کە لەم کاتەدا سوپای داگیرکەری ئیسرائیل تاوانی گەورە ئەنجامی دەدات.
سەرۆکی کۆمار ،هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتکردەوە کە داوای بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات، بە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، قودسی پیرۆز وەک پایتەختی دیاریبکرێت.
هەروەک سەرۆک کۆمار  جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق  سزادانی بەکۆمەڵی سوپای داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین ڕەتدەکاتەوە،هەروەها عێراق بە توندی ئیدانەی پێشێلکارییەکان دەکات ، هەروەها ئەمە بە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە ناودەبات ، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی  کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا  هەزاران قوربانی کە زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوو بوون لێکەوتەوە .
سەرۆک کۆمار پشتیوانی عێراقی لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە ، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە  دژ بە خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری و دامەزراوە مەدەنییەکان و شوێنە پیرۆزەکان ئەنخام درا ،هەروەها عێراق وەک  جینۆساید و تاوانی جەنگ سەیریاندەکات. لەبەشێکی دیکەی ووتارەکەیدا سەرۆکی کۆمار رایگەیاند :- ئەو جینۆسایدەی کە لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە ڕوودەدات،وا لە مرۆڤە ئازادی خوازەکان دەکات سەریان لە چارەنووسی یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان  بسورمێ،لەوەی کە بانگەوازیان بۆ دەکرد، بۆیە پێویستە  چوارچێوەیەک دابنرێت  بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی فەلەستین لەم کۆمەڵکوژییانە.
یەکەم:داواکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هەنگاوی جددی بگرێتەبەر بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و پێشێلکاریەکان  و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە، پاشان دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕەکە.
دووەم: هەنگاونانی خێرا و جددی بۆ ڕێگەدان بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دەستبەجێ چوونە ناو خاکی فەلەستین و دابینکردنی فریاگوزاری بۆ هاووڵاتیانی فەلەستینی.
سێیەم:بڕینی پەیوەندییەکان لە کەرتی غەززە بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، و شاردنەوەی تاوانە جەنگییەکانی داگیرکەرە لە جیهان، جگە لەوەی ڕێگری لە ئەرکەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت UNRWA دەکات.
سەرۆکی کۆمار ئەوەشی خستەروو :-  کە ئەوەی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات،بەرجەستەکردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەیە لەسەر بنەمای ئاوارەبوونی خەڵک و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکان و بە جولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی کۆمەڵگا  نیشتەجێبوونەکانی جولەکەکانە.
وەک سەرۆک کۆمار ووتی :- ئەو کردەوانەی ئێستا دەسەڵاتدارانی داگیرکەر ئەنجامی دەدەن،هەوڵێکی تاوانکارییە کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی فەلەستینییەکانە لە خاکەکیان، ئەمەش سیاسەتێکی قەیزەون  و بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.
لە کۆتاییدا ووتارەکەیدا سەرۆک کۆمار وتی:- عێراق بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو ئازارە مرۆییانەی کە کاریگەرییان لەسەر فەڵەستینییەکان هەیە، لە نێوان بێدەنگییەکی نامۆ و ناڕەوای نێودەوڵەتی، کە ئاماژەدانە  بۆ گرژیی زیاتر و پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا  و ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە دادپەروەر و چارەسەری کۆتایی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2247
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 2780
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 3754
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 4993
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3415
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3510
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4598
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4395
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5809
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6423
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14735
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14912
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11285
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9308
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6562
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11233
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12152
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8170