المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار ڕۆڵی پاپا ڤاتیکانی لەچارەسەرکردنی پرسەکان بەرز نرخاند


20:11 عێراق
2023-11-18
28744

ئەمرۆ شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ،هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پاپای ڤاتیکانی بەرامبەر عێراق و پرسە چارەنووس سازەکانی بەرز نرخاند.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە:"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار و "خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد " خانمی یەکەم،
لە رۆما چاویان کەوت بە" پیترۆ پاولین " سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان .  بەپێی بەیاننامەکە"لە سەرەتای دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری جیهانی کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ڤاتیکان کردەوە،بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی عێراق ڕۆڵێکی جەمسەری دەگێڕێ لە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و پێکەوە ژیان و بەهۆی ئەوەی کە عێراق شوێنی پێگەیشتنی ئایینەکانە کە هەموویان هاوڕان لەسەر ڕێزگرتن لە مرۆڤ و کەرامەتی و بڵاوکردنەوەی کلتوور و بەهاکانی ئاشتی.   هەر بەپێی بەیاننامەکە "سەرۆک کۆمار ستایشی هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پاپا فرانسیسی کرد بەرامبەر عێراق و پرسە چارەنووسسازەکانی و ئاماژەی بەو ڕێز و پێزانینەی کۆمەڵگەی عێراقدا کرد بۆ پاپای ڤاتیکان، ئەمەش لەو پێشوازییە گەورەیەدا بەدەرکەوت لەمیانەی سەردانەکەی لەم دواییانەدا بۆ عێراق.
هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەکارە لە پێشینەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کرد لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمایەتییەکان و ڕێزگرتن لە ئایینەکان و پاراستنی ماف وزامنکردنی نوێنەرایەتییان و دابینکردنی پشتیوانی و چاودێرییان.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە :- کە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان کرد لە ڕێگەی دیالۆگ و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و مافی پێکهاتەکان.  سەبارەت بە بارودۆخی فەڵەستین، سەرۆک کۆمار  جەختی  لەپێویستی کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی فەڵەستینییەکان و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیییەکان کردەوە کە خەڵکی غەزە ڕووبەڕووی دەبنەوە.  لای خۆیەوە " پیترۆ پاولین " پێزانینی ڤاتیکانی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە بەتایبەتی لەبوارەکانی بڵاوکردنەوەی لێبوردەیی وبەرجەستەکردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان،هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشی ڤاتیکان کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا.
هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە ڤاتیکان هانی پێکهاتەکانی عێراق دەدات بەتایبەتی مەسیحییەکان بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ولایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە دیدارەکەدا هەریەک لە" دیلان عەبدولغەفور " لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران،و "ڕەحمان ئەعامری " باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان، و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەرپرسان ئامادەبوون

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2141
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2274
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3251
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3129
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3456
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3742
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4479
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5289
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 12070
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 11931
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 4975
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7379
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7157
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6674
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7402
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18271
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18480