المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار:پێویستیمان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی وڵاتانی دۆستە لەپێناو هاندانی وەبەرهێنان و بەشداریکردن لە پرۆژەکاندا


22:38 عێراق
2024-02-01
26746

سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، جەختیکردەوە پێویستیمان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی وڵاتانی دۆستە لەپێناو هاندانی وەبەرهێنان و بەشداریکردن لە پرۆژەکاندا.
سەرۆكایەتی كۆمار بەشێك لە چاوپێكەوتنی سەرۆك رەشید لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئابووریی بڵاوكردەوە رایگەیاند: تەركیزی سەرەكیمان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتە، بەبێ ئەوانە هیچ بەدەستناهێنین.
وتیشی: حكومەت پێشكەوتنی لە دۆسێی ئاسایشدا بەدەستهێناوە، هەروەها ئاسایشی ناوخۆیی لە ژمارەیەك پارێزگادا ڕادەستی پۆلیس كراوە، دوای ئەوەی سوپا بۆ چەند ساڵێك بەرپرسیار بوو لە ئاسایشی ناوخۆ.
رونیشیكردەوە: وەبەرهێنانی بیانی و چالاككردنی جوڵەی ئابوری، لە كارە لە پێشینەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەتە بۆ چارەسەركردنی ئەو ناهاوسەنگییەی، كە وڵات بۆ ماوەیەكی دورودرێژ بەهۆی جەنگ و تیرۆر و ناسەقامگیرییەوە بەدەستیەوە دەیناڵاند.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا: پێویستیمان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی وڵاتانی دۆستە لەپێناو هاندانی وەبەرهێنان و بەشداریكردن لە پرۆژەكاندا، بەوپێیەی وەبەرهێنانی گرنگ و گەورە لە عێراقدا هەیە، و رێككەوتنمان لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و قەتەر و چین و زۆرێك لە وڵاتانی دۆست و هەندێك وڵاتی ئەوروپی وەك فەرەنسا و بەریتانیا هەیە جا لە كەرتی وزەدا بێت یاخود لە كەرتەكانی تردا.
جەختیشیكردەوە: كێشەی ئاو لە عێراقدا پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە زۆربەی سەرچاوەكانمان لە دەرەوەی وڵاتن بەتایبەتی لە توركیادان و پاشان ئێران، سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئەو بەشە ئاوەی كە پێمان دەگات، و هۆكاری سروشتی هەن وەك باران و بەفر و پلەی گەرما، كە كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕ و كوالیتی ئەو ئاوەی بەدەستیدەهێنین، عێراقیش پێنجەم وڵاتە كە زۆرترین كاریگەری مەترسیداری گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە.
تەئكیدیشیكردەوە: چۆنێتی بەڕێوەبردنمان بۆ سەرچاوەكانی ئاو زۆر گرنگە، هەروەها لە هەموو لایەنەكانی بواری ئابوری و ژێرخاندا پشتگوێخستن هەبوە، هەروەك بەڕێوەبردنی ئاویش پشتگوێخرابوو، و پێویستیمان بە ژمارەیەكی زۆر بەنداو و بەكارهێنانی رێگای نوێی ئاودێری و هاریكاری هەیە بۆ كەمكردنەوەی بە فیڕۆدانی ئاو.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 688
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 1438
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1694
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 3203
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3566
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 5777
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 6379
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3978
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4172
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 5496
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 5172
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6232
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6826
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 15496
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15617
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 12124
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9700
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 7023